تەوالێتەکانی من و سەتڵەکەی عارف قوربانی
تەوالێتەکانی من و سەتڵەکەی عارف قوربانی

ئیمڕۆ 2023.5.2 سێیەم ڕۆژی کارکردنمە وەکو کرێکاری پاککردنەوە لە زانکۆی مالمۆ، و هەر ئیمڕۆش جلی کارم وەرگرت و یەکەم وێنەشم پێوە گرت.
کەسەیری فەیسبووکم کرد پڕە لە وێنەی کرێکاری کاک عارف قوربانی ، و نەشمانزانی بوو کە بەڕێزیشیان مامۆستایە.
جگە لە کرێکاریەکەمان یەک پەیوەندی نێوانمان هەیە:
ساڵی 2005  کە خۆمان ئامادە دەکرد بۆ خۆپیشاندانی کۆپنهاگن  بۆ پشتیوانی دادگایی کردنی عەلی کیمیاوی و سەرانی بەعس لە ڕێگەی " کاک کاروان ئەنوەر" ژمارەکەیم پەیدا کردوو و داوای " بەشێک لە قەسیدەی ئەنفالم" لێکرد و بەمەیل بۆی ناردین، و وتیشی دوودڵیشم چونکە ئەم شێعرە لای " مام جەلال" کێشەی بۆ درووست کردم.
ئێمە لە خۆپیشاندانی کۆپنهاگن خوێندمانەوە.

وێنەکە ئیمڕۆیە و لە پشتەمەوە 15 تەوالێتە کە بەشێکی کاری ڕۆژانەیەی داهاتوومە.

لە کۆمێنت ڤیدیۆی " کاک بەهادین ئەنجومەنی کانی وەیسە" دادەنێین کە باسی مامۆستایی ئێمە دەکات.

شێرزاد عەزیز
مالمۆ

سەیری ڤیدیۆکە بکە



به‌روار:  02/05/2023
852   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   847
کۆی سه‌ردان:   29459965