کوردستان نیە !!
1 ی ئایاری 2005
کۆمەڵەی کوردی بانگهێشتی ڕێپێوانی 1 ئایاری سۆسیال دیموکراتەکان کرابووین لە ستورتۆرێتەوە بۆ فۆڵکس پارک و یۆران پێرشۆنی سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتیش لە ڕێپێوانەکەدا بوو.
ئێمەش بە ئاڵای کوردستانەوە بەشدار بووین .
کە گەیشتینه گوستاڤ، تورکێکمان لێهار بوو ، بە سویدی هاواری دەکرد" کوردستان نیە".
هەندێک له ئەندامانی کۆمەڵە ویستیان پەلاماری بدەن نەمانهێشت.
لە فۆڵکس پارک " بێژەری تەلەفیزیۆن " هاتن ووتیان وەک کۆمەڵەی کوردی هەندێ قسەمان بۆ بکە؟
ووتمان: زمانەکەمان باش نیە و ناردمان بۆ لای نوخشە خان.
وێنەکان ئایاری 2005 لەگەڵ یۆران پێرشونی سەرۆکوەزیرانی پێشتر و و ئایاری 2017 یە لەگەڵ ستێڤان لوفڤێنی سەرۆکوەزیرانی ئەوکات.
شێرزاد عەزیز
ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی کوردی مالمۆ
وێنەکان لەم لینکەدایە:
سەیری وێنەکان بکە
بهروار: 01/05/2023
187 جار خوێندراوهتهوه
|