دوا پۆست بە هەناسەی مەرگەوە 😪
بەداخەوە نووسەر و شاعیر " نیگار غەریب ساڵح هاوسەری مامۆستا فەوزی ڕەمزی مەلا مارف" کە لە وڵاتی سویسرا گەڕابوەوە و بە کارەساتێکی دڵتەزێن لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
ئەم هۆنراوەیە دوا پۆستی شاعیری کۆچکردووە لە فەیسبووکەکەی:
وێنەی ئەمشەو (ئاوابوون ) 9 / 8 /2022
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئیلاهی ،،،چیت پێووتوە واجگەلەنور هیچی نیە بۆووتن ؟
ئەم ئێوارەیەش دیسان لە حزورتا وەستاوم ..
تێر لەجوانیت ووردئەبمەوە ،،چ جوانیەک ؟
جوانی یەکی نەنوسراوو قەسیدەیەکی نەووتراو !!
تابلۆیەکی هەڵنەواسراو لە شەوق !!
منیش لەم ووڵاتی چاوەڕوانیەدا ...لە گێژاوی ئەم سەرزەمینە
داغانکراوو تەنراو بەوەهم و هۆدەی پڕ مەراق حەسرەتە وونبوەکاندا ..
کە ئاهێک نیە بۆسەبوری ،،،،
چاوەڕێم سبەی بەنوری تۆ چاو هەڵبێنم
لەم چاوەڕوانی لەڕۆح داماڵراوەدا تیشکەکانت بکەمە تێشوی سەفەرێک .
چاوەڕێم بمبەیتەوە بەرەو خێوەتی پایزێک
سا ئەمجارە لێگەڕێ با پایزێک بێت بەبێ نەشئەی بە هارێکی نوێ !!
نیگــــار غریب ساڵح
بهروار: 14/04/2023
363 جار خوێندراوهتهوه
|