ڤیدیۆی دوعا چۆن بڵاو بوەوە؟؟
ڕۆژی 2007.4.7
ئێوارەیەک برادەرێکی یەزیدی " کاک.ڕ" تەلەفۆنی بۆ کردم و ووتی کۆڕێک هەیە لە پاڵتاڵک " کوچکا ئێزیدی" حەز دەکەم تۆش بێیت.
کە چوومە ژوورەکەیان ، له کۆمێنتێکا ڤیدیۆی کوشتنی دوعای تیا بوو، کە لە هیچ شوێنێکی تر بڵاو نەکرابوەوە.
ئەوەندە شۆک بووم ، یەک حەفتە خەومان تێک چوو.
هەر ئەو شەوە بە مەیل بۆ دەیان مەیلی ڕاگەیاندنە کوردی و عەرەبی و سویدی و ئینگلیزیەکانمان نارد.
پاشان لە کۆمەڵەی کوردی کۆڕێکمان بۆ گرت و بانگهێشتی کۆنفراسی" دوعا" ش لە شاری سلێمانی کراین، و ووتەی کۆمەڵەی کوردی مالمۆمان خوێندوە و ، "خاتوو خەندان حەمە جەزاش کتێبی" ئۆقیانووسێک لە تاوان" ی پێشکەش کردین.
بەڕێز " حاکم ڕزگار" یش لە کۆڕەکەدا بوو.
بابەتێکیشمان لە سایتە کوردیەکان بڵاو کردەوە بەناوی " دیمەنی بەبەرد کووشتنی دوعا کام ویژدان ناهەژێنێ؟".
دواتر پێیان ووتین کە بە لەسەر " دوعا" پلان هەبووە پەلامار بدرێین.
شێرزاد عەزیز
ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی کوردی مالمۆ
وێنەکان لەم لینکەدایە
بهروار: 09/04/2023
259 جار خوێندراوهتهوه
|