هانس دوبەی ئەو ئەڵمانیەی لەسەرە مەرگدا ئاواتی هەڵەبجە بوو

هانس  دوبەی ئەو ئەڵمانیەی  لەسەرە مەرگدا ئاواتی هەڵەبجە بوو
 
ساڵی 2004  ڕۆژێکیان" کاک تەها هەڵەدنی "  بە تەلەفۆن ووتی :
هانس دۆستێکی گەورەی کوردە و دەمرێ ، بە ڵکو بە کۆمیتەی یەکێتی  سوید بڵێن هاوکاری سەردانێکی هەڵەبجەی بکەن.
" ئەو کاتە ئێمە بەرپرسی کەرتی مالمۆ بووین".
دواتر  لەگەڵ   کاک تەها  لە خەستەخانەی شێرپەنجە لە  بازاڕی سەوزەی مالمۆ سەردانمان کرد و  کاک تەها زەرفێ مۆزی بۆ هێنابوو.
کەدانیشتین هانس ووتی:
دەمرم و لە مردنم ناترسم و ژیانی خۆم کردووە.، بەڵام ئاواتم ئەوە بوو  پێش مردنم هەڵەبجەم ببینیایه.
هانس دوبەی پیاوێکی  ئەڵمانی بوو کە له شاری مالمۆ ژیاوه.
ئەو چەپێکی بوێر بووە لە پارتی " پرۆلیتاریا" و سەردانی شاری ئامەدی کردووە لە باکووری کوردستان و لەوێ گیراوە و سنوورداشی سوید کراوەتەوە.
چالاکوانێکی سەرسەختی بەرگری بووە لە خەباتی کووردی باکوور.
بەداخەوە دواتر ئێمە نەمانبینەووە و لە هەواڵی دابڕاین.
ئەوە یەکەم جار بوو نەخۆشێکی شێرپەنجە ببینیم کە دەزانێ شێرپەنجەکەی دەیکوژێ   و لە خەستەخانە بۆ مردن خەواندوویانە و بەو ئازایەتیەوە  ڕووبەڕووی  مەرگی خۆی بۆتەوە.
هەروەکو ئەوەی چووبووین بۆ پرسە یان لە سەرقەبرانی مردوویەک بووین کە لە ناو گۆڕەکەیدا هێشتا باسی ژیانی بۆ دەکردین.
ئێمە دەمانزانی لە توانای کۆمیتەی سوید نیە بۆ سەردانی هەڵەبجەی، بەڵام تا ئێستاش لام سەیرە چۆن بەدەستی بەتاڵ چووم بۆلای.
بەداخەوە لە 2004.3.14  ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
بەهیوای هەر کەسێک بیرەوەری لایە لەکۆمێنت وەکو وەفایەک بۆ ئەم دۆستە گەورەیەمان بینووسێ.


شێرزاد عەزیز
مالمۆ

وێنەکان لەم لینکەدایە

به‌روار:  17/03/2023
685   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   714
کۆی سه‌ردان:   29367172