باڵوێزخانەی ئێراق دێتە مالمۆ
ئاگاداری لە باڵوێزخانەی ئێراقەوە بۆ ڕەوەندی ئێراقی لە سکۆنە

باڵوێزخانەی عێراق بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و ئاسانکاری زیاتر بۆ ھەووڵاتیە بەڕێزەکانمان  تاکو ڕێگای دوری ھاتوچۆتان لەپێش کورت بکاتەوە،باڵوێزخانە ھەڵدەستێ بە ناردنی لیژنەیەکی کۆنسولگەری بۆ شاری مالمۆ لە باشوری سوێد تاکو کاروباری ھاووڵاتیان رایی بکات.

لیژنەکە لە ڕۆژانی 10-02-2023 وە تاکو ڕۆژی 12-02-2023 لە کاتژمێر 09,ی بەیانی تاکو کاتژمێر 02,ی پاشنیوڕۆ لە پێشوازیتاندا دەبێت.

بۆ ئەوەی کارەکان بە باشی و ئاسانی بەڕێوە بچن تکایە ھەمو بەڵگە پێویستەکان پێشکات ئامادە بکەن و لەکات و ساتی پێشوازیدا پێتان بێت،ڕێنمایەکانیش بەرونی لە ماڵپەڕی باڵوێزخانەدا ھەیە تکایە بخوێنەوە.

لیژنەکە ئەو کارانەی خوارەوە ڕایی دەکات.

1- بریکاری ( وەکالەت)

2- بەڵگەنامەی لە ژیاندا مان ( بەرحەیاتی)

3-بەتاڵ کردنەوەی بریکاری ھۆشداری دان بە بریکار( عزل و انذار وکیل)

4- بەڵگەنامەی ھاوپێچ بۆ فرۆشتنی زەوی و زارو خانوبەرە( أقرار خطي)

تکایە ھاوکارمانبن

ناونیشان

ھۆڵی ھوتێل سکاندیک سێگەڤۆگ

Scandic Segevåg

Segelvägen 212

به‌روار:  04/02/2023
1147   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   307
کۆی سه‌ردان:   29231837