کەناڵی سەتەلایتی KBC
ساڵی 2012
که کەناڵەکە لە ستۆکهۆڵمەوە هاتە مالمۆ، کاک بەهرۆزی هەمزه پێی ووتین:
کاک شێرزاد ڕۆژانە دەتوانم " 2- 4" کاتژمێری کەناڵەکەت بدەمێ بێبەرامبەر و ، خۆت هەر بەرنامەیەک حەز دەکەیت ئامادەی بکە.
تەنیا مەرجمان ئەوە بوو کۆپیەکی بەرنامەکانی خۆمان بێ لۆگۆی کەناڵەکە بدەنەوە و مافمان هەبێ لە یوتوبی مالمۆکورد بڵاو بێتەوە.
ئەو کاتە ساڵێک بوو خەریکی ماڵپەڕی مالمۆکورد بووین بە هاوکاری هاوڕێیانمان و ڕۆژانە نزیکەی " 5 8" کاتژمێری دەبردین.
چوار بەرنامەمان دروستکرد بە هاوکاری کامێرامان " کاک وەلید شارستێنی:
٭ بەرنامەیەک لەسەر ڕاپەڕینی سوریا و ڕۆڵی کوردی ڕۆژئاوا بۆ " حاجی ئەترووشی و شەهید بادین" کە دواتر لە ئازاد کردنی منبج شەهید بوو، و کاک حەمید کە کوردی ڕۆژئاوا بوو.
* بەرنامەیەک بۆ " کاک برایمی حەمە عەلی و کاک برایمی کاکە حەمە".
٭ بەرنامەیەک بۆ " دکتۆرە لەمیعە و دکتۆر دڵشاد ئاکرەیی " لە سەر دۆخی تەندرووستی هەرێمی کوردستان.
* بەرنامەیەک بۆ " مامۆستا جەمیل مەحمود بەگ و کاک وەهابی شاه محەمەد" لەسەر دۆخی پەنابەری ساڵانی هەشتاکانی سوید.
بەداخەوە کە یوتوب ئەکاونتەکانی مالمۆکوردی داخست ، ئەم بەرنامانەش فەوتان.
شێرزاد عەزیز
سەیری وێنەکان بکە
بهروار: 21/01/2023
326 جار خوێندراوهتهوه
|