من مامۆستای مامۆستا کەمال دەباخم
ساڵی خوێندنی 1981/ 1982  نەچوومە تاقی کردنەوەی خانەی مامۆستایان و کتێبەکانم سووتاند.
لەگەڵ " ئاراسی تەیبی بەقاڵ" ی ڕەحمەتی وویستمان شوێنەکانمان بگۆڕینەوە " خانەی مامۆستایان بە پەیمانگای هونەرە جوانەکان ".
" محەمەد پیرۆز ڕۆستەم" ی بەڕێوبەری پەروەردەی سلێمانی بە ئێمەی ووت:
دەتگوێزمەوە پەیمانگای هونەرە جوانەکان." بە مەرجێ لەوێ بچنە لیژنەی ئیتیحادی و ئێمە ڕەفزمان کرد.
ساڵی 1982  پاش یەک مانگ دەوام ڕامان کرد بۆ پێشمەرگایەتی و دوای چەند ساڵێک بە عەفوات گەڕاینەوە.
مامۆستا کەمال دەباخ کە یاریدەدەری بەڕێوبەری پەیمانگای  مامۆستایانی سلێمانی بوو  ، سجیلەکەی خستە بەردەستمان و فەرمووی:
شێرزاد دەمزانی ڕۆژێک دەبێت بگەڕێنەوە ، بۆیە ساڵی 1982 م بۆ سڕینەوە کە مانگێ دەوامتان کردووە.
گەر مامۆستا کەمال وای نەکردایە لە پەیمانگای  مامۆستایان وەرنەدەگیراینەوە و نەدەبووینایە مامۆستا.

شێرزاد عەزیز
مالمۆ

وێنەکە له ڕاستەوە: مامۆستا کەمال دەباخ و مامۆستا عەبدولسادە گەیتان خەڵەف بەڕێوبەری پەیمانگای  مامۆستایان.
لە کومێنت هەندێ بیرەوەری و نامە گۆڕینەوەی ئیمشەو لەگەڵ مامۆستا عەبدولسادە هەیە:

وێنەکان لەم لینکەدایە
به‌روار:  03/01/2023
168   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   821
کۆی سه‌ردان:   27224364