هێرۆخانیش من ناناسێ نەک تۆ
ڕۆژی 1995.10.5 کە مارلین گرۆشگا مرد .
بۆ شەوەکەی چوومە ماڵی پیتەر و کاک ئەبو شەهابی پارێزگاری کەرکوکیشی لێ بوو.
لەڕۆژی ناشتنەکەی کە مەراسیمێکی گەورە بوو، پاش ناشتنی پیتەر باوەشی پێدا کردم و گریا.
ساڵی 2011 کە سەردانی سلێمانیم کرد و پیتەرم دۆزییەوه و کاتمان دانا کە وێنەیەکی مارلینم بداتێ تا گەورەی بکەم و لە چایخانەی شەعب هەڵیبواسم.
کەچووم حاکم فەرهاد و ژنەکەی لەوێ بوون و حاکم فەرهاد بە منی ووت:
کاکە تۆ چی دەکەی لە ئەوروپا بۆ نایەیتەوە؟
پیتەر ووتی:
شاناز خان لە لەندەنەوە تەلەفۆنی بۆ کردووم و پێی ووتم:
شێرزاد عەزیز لەسەر مارلینی نووسیووە، منیش تەلەفۆنم بۆ هێرۆخان کرد ، کەچی هێرۆخان ووتی:
شێرزاد عەزیز ناناسم.
جا کاک کارزان ئێوە لە ئەمریکا و خێزانتان لە مالمۆ چۆن من بناسن.
بەهیوای تەندرووستی ساخ بۆ هێرۆخان، ئەمە وەڵامێکی کۆمێنتێکە ، دەنا چەند کارمان بە گوونی باپیرەمان هەیە هەر ئەوەندەش کارمان بە تەماعی دونیا هەیە.
سڵاو لەو زانایەی فەرموویەتی:
بێ ناوی سەد جار لەبەد ناوی باشترە.
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
کۆمێنتەکە لە کۆمێنتە:
وێنەکان لەم لینکەدایە

بهروار: 11/12/2022
1510 جار خوێندراوهتهوه
|