کێ ئەم کۆچکردووە دەناسێ؟
ئەڵمانیا
" ئەلفینداوی ئازاد" پیاوێکی کوردە لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کردوە دراوسێکانی لەڕێگای منەوە داواکارن کەسوکاری بێنە سەر خەت بۆ ناردنەوەی یا وەرگرتنەوەی تەرمەکەی .
ئەم پیاوە نزیکەی ١٠ ساڵە لە ئەڵمانیایەو ساڵانێکە نەخۆش بوە، یەک ساڵە لەسەر نەخۆشی ئیقامەی وەرگرتوە.
دوێنێ کۆچی دوایی کردوە لە ئێستادا تەرمەکەی لە نەخۆشخانەیەو ھیچ کەسێکی ئاگاداری نیە بۆ وەرگرتنەوەی .
ئەم پیاوە لە پاش خۆی ماڵ و ئوتومبێل و پارەی بەجێھێشتوەو لە ئێستادا پۆلیس چاوەڕێی کەسێکی دەکات دەکات ئیمزای بکات بۆ وەرگرتنەوەی
تەرمەکەی کە لە شاری Ortenberg سەربە ھەرێمی ھێسنە.
پێشتر بە دراوسێکانی گوتوە خەلکی ھەولێرە
کەسوکاری ھەیە بەڵام دراوسێکانی و برادەرەکانی نازانن پەیوەندی بە کێوە بکەن.
پێشتر بە ھاورێکانی گوتوە نایەوێ بیسوتینن و دەیەوێ تەرمەکەی بگەڕێننەوە.
ڕەوانی شاد بێ
هەڵگورد عومەر
کۆمێێنتی یەکەم
به‌روار:  31/08/2022
873   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   780
کۆی سه‌ردان:   29230856