شەهیدبوونی کوردێکی مالمۆ لە منبج
شەهیدی قارەمان بادین عەلی کە کوردێکی باشووری کوردستانە و خەڵکی ئاکرێیە ، تەمەنی 59 سالە و زیاتر لە 25 سالە لە مالمۆ دەژی ، ماوەی نزیکەی سالێکە وەک شەڕڤان پەیوەندی بە یەپەگەوە کردووە و ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو .2016.8.5 لە داستانی ڕزگارکردنی منبج شەهید بوو ،
ئەو شەهیدە قارەمانە مانگی سێی ئیمساڵ پەیوەندی بە مالمۆکوردەوە کرد و داوای کرد کە لەڕێی حکومەتی سویدەوە هاوکاری سەربازی کۆبکرێتەوە، گەرچی مالمۆکورد لەڕێگەی کاک گۆران مەریوانی پەیوەندییەکی بۆ درووست کرد لەگەڵ کچە چالاکڤانێکی کورد لە یۆتۆبۆری ، وەلێ مخابن هاوکارییەکە ساز نەبوو.
شەهیدبوونی هەڤاڵ بادین عەلی گیان و ئیڕادەی نەتەوەیی ئەم شەهیدە قارەمانەی سەلماند و ڕاستی و درووستی هەڵویستە نەتەوەییەکانی بەگیانی خۆی لەقسەوە گۆڕی بە کردار.
شەهید کچ و کوڕێکی هەیە .
ئەمە دەقی نامەکەی شەهید بادین عەلییە کە لە ڕۆژئاواوە بۆ ناردووین.
ڤیدیۆ لەم سەیری ڤیدیۆکە بکە:
بهروار: 06/08/2024
3895 جار خوێندراوهتهوه
|