تەلەفۆنی ئەوروپا 🤣🤣
حەسەنی شیرین شەوێک ئەچێ بۆ نوسینگەی سەرچنار، ئەو کات نوسینگەی سەرچنار شوێنی تەلەفون و فاکسی جیهانی بووە. 
ئەڵێ: کاکە دەقەی بەچەنە بۆ ئەوروپا؟ 
ئەڵێن: 10 دینار.
 ئەویش ئەڵێ ئەو ڕەقەمەم بۆ وەرگرە و پارە سێ دەقە زیاترم پێ  نیە کەبوو بە سێ دەقە دایخەنەوە. ڕەقەمەکەی بۆ وەرئەگرن و ئەڵێن بڕۆ ژورەوە بۆ کابینەکە،.

ئەویش تەلەفونەکە هەڵئەگرێ هەر فریای چۆنی چاکی ئەکەوێت و دائەخرێتەوە. 
لە کابینەکە یەتە دەرەوە ئەڵێ: 
ئەوە بۆ داخرایەوە؟
 ئەڵێن:  کاک حەسەن سێ دەقەکە تەواو بوو.
 ئەڵێ:  یەعنی ئەوە سێ دەقەبوو؟
 ئەڵێن : بەڵێ،.

ئەڵێ: دەی تەڵاقم کەوتبێ ئەگەر ئەوە سێ دەقەبێت من چارەکێک لەژێر ئاوا ئەمێنمەوە.
به‌روار:  12/09/2026
49   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   30
کۆی سه‌ردان:   31733523