ساڵیادی شەهید شێخ محەمەدی خراجیانی
،،  39  ،، ساڵ تێدەپەڕێت  بەڵام ئازارو ئاهوناڵه و حەسرەت بەرۆکی خۆم و براو خوشکەکانم بەرنادات ، زامێک ساڕێژنابێت ، ئاهێک بێدەنگ نابێت ،  ئاهوناڵەیەک له ناخمان دا ناتۆرێت  .
 شەهیدی فەرمانده ئەندازیاری تەلەفۆنات "شێخ محەمەد"ی برام و یەکێک لەکەسایەتی یه ناسراوەکانی ناو ڕێکخستنە نهێنی یەکانی ناوشار لەگەڵ چونی بۆ شاخ پلەی فرمانده ی مه فرەزه و ڕابەر سیاسی تیپی ،، 23  ،، سورداش و فەرماندەی کەرت، دواتر وەک فەرماندەی بوێرو ئازا له تیپی ،، 47  ی پیرە گروون .

کاک مولازم عومەر و فەرمانده خاڵه نەبەزو "
فه رمانده کاک حەمەی تەیب"  دەیان ووت:
 چەندین پۆستیان بۆ دەستنیشان کردبوو قبوڵی نەبوو،  دەیوت من هاتووم بۆ کوردایه تی و،  نیشتیمان و گەلەکەم پۆستی منە .

دواتر دەزگای ڕێگاوبانی شۆڕش دادەمەزرێنێت و دەبێتە یەکەم سەرۆکی دەزگای ڕێگاوبانی شۆڕش و، بەشداری چەندین  چالاکی ناو شارو چەندین داستانی هێزی پێشمەرگەی کردووه.

 سەد مخابن له مانگی ،، 9  ،، ی ساڵی ،، 1987   ،،  لەسەرکردایەتی له گوندی بەرگەڵوو به سەختی بریندار دەبێت به چەکی کیمیاوی و، پاش 10 ڕۆژ بە ئێش و ژانی سووتانەوە، ڕۆحی شادو ئارام دەبێت ، و  دەچێتە کاروانی هەمیشە  نەمرانی" شەهید دکتۆ کامیل" برای و شەهیدانی گەلەکەمان .

حاکم شێخ حیلمی خراجیانی
پێشمەرگه ی مەفرەزه سەرەتاییەکان
برای شەهید

تێبینی" شەهیدان شێخ محەمەد خراجیانی و دکتۆر کامیل " پورزای شەهیدانی نەمر "سەلاحی موهەندیس و هاوڕێ جەبار"ن.
به‌روار:  11/09/2026
81   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   29
کۆی سه‌ردان:   31733522