|
فەڕاش و مایەسیری 🤣🤣
کابرایەک مایەسیری هەیە و ناوێرێ عەمەلیاتی بکات. دکتۆرێک ئەدۆزێتەوە کە بە مەڵحەم بۆی چارەسەر بکات..
کە مەڵحەمەکە ئەکڕێ ئەچێتەوە بۆ لای دکتۆرەکە و داوای لێ ئەکات دکتۆرەکە یەکەم جار بۆی چەور بکات تا فێر بێ.
دکتۆرەکە فەڕاشەکەی بانگ ئەکات و ئەڵێ:
بۆی چەور بکە،و ئەشڵێ ڕۆژانە 3 جار چەوری بکە.
کە ئەچێتەوە ماڵەوە شەو ژنەکەی بانگ ئەکات جارێکی تر بۆی چەور بکات.
کە ژنەکەی بۆی چەور ئەکات لێی ئەپرسێ :
ژنەکە ئەوە بەچ دەستێ بۆم چەور ئەکەیت..؟
ژنەکەی ئەڵێ : بەدەستی ڕاستم..
پیاوەکە ئەڵێ ئەی ئەوە کام دەستە لەسەر پشتم.؟
ژنەکە ئەڵێ: دەستی چەپم..
پیاوەکە ئەڵێ کە سەیرە، خۆ فەڕاشەکە بۆی چەور کردم هەردوو دەستیشی لەسەر پشتم بوو.!؟
بهروار: 01/08/2026
253 جار خوێندراوهتهوه
|