|
قەحبەن ئەوانەی پێم دەڵێن
من پشتێکی بریندارم
له قامچی خۆم ڕاپه‌ڕیوم
من لافاوێکی لاسارم له‌و که‌نارانه هه‌ڵساوم
که ته‌نگیان پێ هه‌ڵچنیوم نانیشمه‌وه نانومه‌وه.
بی ئارامم،
ئارامی من چرایه‌ک بوو
ڕه‌شه‌بای ده‌ورم خوێنی ڕشت
بێ به‌زه‌ییم
به‌زه‌یی من زه‌ریایه‌ک بو بینیان پێوه‌نا و هه‌ڵیان مشت
خوێڕین ئه‌وانه‌ی پێم ده‌ڵێن
دان و میرو برای یه‌کن
خوێڕین ئه‌وانه‌ی پێم ده‌ڵێن
خوێن و زه‌ورو برای یه‌کن
خوێڕین ئه‌وانه‌ی پێم ده‌ڵێن
ماسی و چنگاڵ، مشک و جه‌واڵ
ده‌ست و چزو برای یه‌کن
قه‌حبه‌ن ئه‌وانه‌ی پێم ده‌ڵێن په‌تو گه‌ردن
گوێزدان و م‌و برای یه‌کن.
وه‌رن خه‌ڵکه
له نێچیر و زام بپرسن
بڵێن تو خودا خه‌نجه‌ر هه‌یه زام تیمارکا؟
ڕاوچی هه‌یه نێچیر نه‌خوا؟
ده خه‌ڵکه له کا بپرسن قه‌ت ئاگری ساردی دیوه؟
له هێلانه‌ی مه‌ل بپرسن
به نیازی ماچ، مار قه‌ت ده‌می تێ ژه‌نیوه؟
ده له دار به‌ڕو بپرسن ته‌وری دیوه داربڕ نه‌بێ؟
ده له که‌رێکیش بپرسن گورگی دیوه که‌ردڕ نه‌بێ؟
قه‌حبه‌ن ئه‌وانه‌ی پێم ده‌ڵێن
ته‌وری برای داریش هه‌یه
قه‌حبه‌ن ئه‌وانه‌ی پێم ده‌ڵێن ماری شیرین ژاریش هه‌یه
عەبدوا پەشێو
به‌روار: 15/07/2026
82 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|