|
(زبالە ) ئەو ناوەی کە شۆکی کردم !
ناو هەستیارترین بابەتە کە کاریگەری گەورە لەسەر دەرون و کەسایەتی منداڵ و دواجار مرۆڤ دادەنێت. ساڵی پار لەسەردانێکمدا وەک (ئەندامی یەکێتی نووسەرانی عێراق ) بۆشاری بەغداد .
سەربارەت بەچالاکیەکی ئەدەبی سەردانی شاری بەغدادمانکرد هاوڕێیان پێشنیاریانکرد سەردانی شەربەتخانەی حاجی ( زبالە) بکەین منیش شۆک بووم وتم یانی چی زبالە! چۆن دەبێت مرۆڤ ناوی پاشماوەو پیسایی لێبنرێت !
کاتێک گەڕانێکم کرد بەناو ناوە عەرەبیەکاندا بۆم ڕوون بۆوە عەرەب بەهۆکاری ئەوەی منداڵەکانیان بەچاوەوە نەبێت وپارێزراوبێت زۆربەی هەرە زۆری ناوەکانیان ناوی ئاژەڵ و پیسی و زبڵ و خاشاکە ! ئەمەش پەیوەندی بە کولتووری دواکەوتووی عەرەبەوە هەیە . بەهەمان شێوە گەڕانێکم کرد بەناو ناوە کوردیەکانی ئێستا و کۆندا بۆم ڕوون بۆوە کورد لەچ ئاستێکی بەرزدایە. ناوەکانی وەک و خونچە و کانی نێرگز لەنجە گوڵاڵە سەردار سامان کۆیار ئەم ناوە پڕ واتا جوان و شایستانە لە منداڵەکانی دەنێت ئەمە نیشانەی بەرزی ڕۆشنیری و ڕێزی منداڵەکانیەتی
(ڕێزی زۆرم بۆ شیرینی خانەی حاجی زبالە کە ڕێزێکی زۆریان لێگرتین )
یانی ئێمەی کورد چی ناچارمان بکات ناوی زبڵ و ئاژەڵ و خاشاک لە منداڵەکانمان بنێین و بە پیرۆزیش پێمان بفرۆشنەوە ! لەکاتێکدا هەزران ناوی کوردی واتا داری جوانمان هەن
بۆچی بە بەشانازییەوە ناوە کوردیە جوان و، پڕواتاکان لەمنداڵەکانمان نەنێین هەتا لەگەورەبونیاندا
شانازی بەخۆیانەوە بکەن .
پەیام ئیبراهیم
بهروار: 15/07/2026
172 جار خوێندراوهتهوه
|