دەرمانی بێخەوی 🤣
خێزانێکی گەورەم بەسەردا کەوتبوو، هەمیش کرێچی بووین، ناچار ڕۆژانە 16 کاتژمێر کارم دەکرد تا فریایان بکەوم.
هێندە ماندوو بووم توشی بێخەوی هاتم.
ناچار چووم بۆ لای پزیشک ، و چیرۆکەکەم بۆ باسکرد.
ئەو ووتی:
نابێت خۆت زۆر ماندوو بکەیت و هەوڵ بدە کەم ئیش بکەیت.
خەریک بوو بۆکسێک لەدەمی پزیشکەکە بدەم ، و لە داڵی خۆمدا ووتم:
گەر لە جێی من بوویتایە ئەو 8 کاتژمێرەی تریش کارت دەکرد و نەدەخەوتیت
حەبی بێخەوی بۆ نووسیم.

شەو زۆر ماندوو بووم بەدەست بێخەویەوە، حەبێکم خوارد و چوومە ناو جێگا.
ڕۆژنامەیەک لەسەر مێزەکەی تەنیشتم دانرابوو، دەستم دایە و ووتم : تا خەوم لێدەکەوێت بیخوێنمەوە.

چاوم کەوتە سەر ڕیکلامێکی بازرگانی، کە زەویەکی بازرگانی لە شاری ئەستەنبوڵ دەفرۆشرا بە چەند ملیۆن لیرەیەک.

ئەو پارەیە زۆر زۆر بوو، پێنوسێکم گرت بەدەستەوە و کەوتمە حساب کردنی ، بە کەس نەدەکڕا، موچەی سەرۆکوەزیرانم کەڕەتی 25 ساڵکرد، کە یەک لیرەی لێ خەرج نەکات، هێشتا ئەو زەویەی پێ نەدەکڕا.

پاش هەق و حسابێک بۆم ساغ بووە، کە خانوویەکی پێنج شەش ژووریت لە ئەستەنبوڵ هەبێت ، و هەر ژوورەی بکەیت بە 2 بەشەوە و ، هەر بەشەی ژنێکی سۆزانی لێدابنێیت، ئەو کاتە بە ساڵێک دەتوانی بیکڕیت.
عزیز نەسین

وتەیەکی کوردی هەیە دەڵێ:
جاران دزی پێش حیزی بوو، ئێستا بە دزی دەڵێن گەندەڵی
به‌روار:  30/06/2026
86   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1302
کۆی سه‌ردان:   31508453