بە پێی یاسای شەرع 🤣🤣
شارۆچکەکەمان لەسەر سنوور بوو، قاچاخچێتی نەبوایە ، هیچ کارێک نەبوو بیکەین.
ناچار بووین بەرتیلێکی زۆر بدەین بە قایمقام.
لەبەر ئەوە هەر قایماقمێک بهاتایە شارۆچکەکەمان ، دەبوا زوو دۆستایەتی بکەین و فێرە بەرتیلی بکەین.

زوو زووش ڕاپۆرت لە قایمقام دەدرا و لە ئەنقەرەوە دەیان گۆڕی ، ساڵی وا هەبوو ، سێ چوار جار قایمقامی تازەمان بۆ دەهات.
شارەزایان بووین و " قایمقامی سەرخۆش ، مێباز، هەتیوباز، ، چاک و خراپمان "تاقی کردبووە.

تا جارێک قایمقامێکمان بۆ هات ، هیچ لەو قایمقامانەی تر نەدەچوو، نە بەرتیلی وەردەگرت، و نەدەیخواردەوە،  نە ڕێزی ڕیش سپی و پیاوماقوڵانی شارۆچکەکەمانیشی دەگرت.

 
ئەم قایمقامە زمان و بنی زمانی " بە پێی یاسای شەرع" بوو.
دەیووت: هەر کەس دزی کرد،  یاسای شەرع دیاری دەکات لە کوێدا دەستی ببڕن.
دزیەکەی گەورە بێ قۆڵی لەبنا،و بچوک بێ لە مەچەکدا.

خەڵک لەوە بوو نائومێد بن و بیریان دەکردەوە ، شارۆچکەکە جێبهێڵن، چونکە قاچاخچێتی نەبوایە، کار و کاسبی تیا نەبوو.
پیرێکمان هەبوو  ووتی:
مرۆڤ شیری خاوی خواردووە، دەبێ تەگبیری  قایمقام بکەن.

بێوەژنێکمان هەبوو ، مێردەکەی لە سەربازی کوژرابوو، بە فێڵ لای قایمقام دامانمەزراند وەکو خزمەتگوزار.
پیاو  ماقوڵانی دێ ژنە فێر دەکەن، پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ قایمقام  دروست بکات.

شەوێک ژنە "قایمقام" بانگی ماڵی خۆیان 
دەکات، وپیاوانی شارۆچکەکەش لە ژوورێکی تردا دەشارێتەوە.
ژنە گڵۆپی ماڵەوەیان دەکوژێنێتەوە و دەرگا لە قایمقام دەکاتەوە و دەیباتە ژووری نوستنەکەی و دەڵێ :
خۆت ڕووت بکەرەوە و تا بەیانی پێکەوە ڕادەبورێین.
کاتێک قایمقام زەوقی  فولە ، و بە ڕووتی  پاڵ دەکەوێت ، ژنەکە گڵۆپەکان هەڵدەکات، و پیاوەکان خۆیان دەکەن بە ژووری نوستنا.

پیاوێکیان دەعبای  قایمقام دەگرێ و دەڵێ:
قوربان بە پێی یاسای شەرع چەندی لێ ببڕین؟
به‌روار:  16/06/2026
208   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   61
کۆی سه‌ردان:   31462264