|
ڕۆڵە سەرەکەیم وەرچەرخاندووە🤣🤣
کابرایەکی کورد جارێک ڕووەو قیبلە دانیشتبوو و دەستی بە ئاو ئەگەیاند.
مەلایەک چاوی لێ بوو، چوو لێی کرد بە هەرا وتی:
کابرا تەڵاقت کەوت، جارێکی کە توخنی ژنەکەت نەکەوی!
چونکە هەرکەس ڕووە و قیبلە میز بکا تەڵاقی ئەکەوێ.
کابرا ئیتر نەچووە لای ژنەکە. مەلا لە پاش بەینێ ژنەکەی مارە کرد!
کابرا وتی: بەڵکوو هەلێکم بۆ هەڵکەوێ تۆڵەی خۆم لە مەلا بکەمەوە.
کتوپڕ ڕۆژێک بە سەرا چوو و سەیری کرد وا مەلا ڕووە و قیبلە میز ئەکا!
وتی: ئای مەلا! ئەوە ڕووە و قیبلە وەستاوی میز ئەکەی؟ بە خوا تەڵاقت کەوت
! مەلا وتی: ڕۆڵە سەرەکەیم وەرچەرخاندووە!
ڕشتەی مرواری
بهروار: 16/06/2026
157 جار خوێندراوهتهوه
|