بڵاوبوونەوەی گرتەی سێکسی بەشێک لە مەلاکان و چات و گفتوگۆیان لەگەڵ کچان

وەک دەزانین مەلاش، وەک هەر مرۆڤانێکیترن دەکرێ هەستی خۆشەویستی دەربڕن بۆ هەر مرۆڤێکیتر یان توشی هەڵە ببن، ئەوەی لێرەدا کێشەیە ئەوەیە کە واهەستەکەین ئەو کەسانە چەندین ڕوویان هەیە. چۆن؟

مەلاکان بە خەڵکی دەڵێن نەزەر حەرامە، کەچی خۆیان وورد و درشتی ژن دەزانن و هەموو هەوڵێکیان بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین ژنە بەناوی سێکسیبوون و حەڵاڵبوونی چوار ژنەوە و جێبەجێکردنی حوکمی شەریعەتەوە کە بەلای خەڵکی ڕۆشنبیرەوە هیچ نیە جگە لە بە مەلهاکردنی کۆمەڵگا. لەکاتێکدا، لەڕاستیدا زۆربەیان هیچ لە جوتبوون و ژیانی پێکەوەیی نازانن و هەر خۆیان لە شتەکان دزیوەتەوە و پینەو پەڕۆیان کردووە. 
زۆرجار ڕێککەوتووە، لەگەڵ مەلاژنێک گفتوگۆم کردووە، بۆم دەرکەوتووە کە مەلا لەکاتی سەرجێییدا تەنها خۆی تێرکردووە. ئەی خانم؟ نەخێر ئەو کەمترین ڕەزامەندی هەیە و بەهۆی مێردەکەیەوە وادەزانێت هەموو پیاوان وابێهەستن. تەنانەت مەلاژنم دیوە پەیوەندیتری هەبووە لەدەرەوی هاوسەرگیریەکەی لەگەڵ مەلای مێردی، چونکە بۆشایی سۆزداری یەکجار زۆری هەبووە و مەلای مێردی نەیپڕژاوەتە سەری لەبەر ژنەکانیتری و کێشەکانیان. ئەمەیە پیاوەکە وادەزانێ بە شەوێک چوار ژنی تێرکردووە، کە لەڕاستیدا وانیە و تەنیا لە خەیاڵی خۆیدا وایە. لە ڕاستیدا چوار ژنی پیسکردووە، یان بڵێین خەمبارکردووە و خۆشی و ئەوانیشی توشی کێشەی کۆمەڵایەتی و  دەروونی کردوون. دەیتوانی یەک ژنی هۆشیار بێنێ و  بەختەوەریکات و چەند منداڵیشی بوێ، هەر لەگەڵ ئەودا دروستیانکات، نەک خۆی توشی جۆرەها دەرد و خەمی کۆمەڵایەتی بکات.

لەلایەکیترەوە، ئەوان واتا مەلاکان، زۆربەی کات حەساوەن. کەمترین کاردەکەن. جیاوازن لە پیاوانێک کە لە بەیانی تائێوارە بە تەن و بە مێشک ماندوون و کرێکاری دەکەن. ئەم ماندوونەبوونەی مەلاکان، وایکردووە وزەیان زیاتربێت لە خەڵکی ئاسایی و بتوانن لەگەڵ زۆرترین ژندا سەرجێیی بکەن(وەکو چۆلەکە بپەڕن). لێرەدا، پیاوە ماندووە بێ دەرەتانەکان، وادەزانن گرفت لە پیاوەتی خۆیاندا و ئەو مەلایە، چونکە پیاوێکی ئایینیە بۆیە وابەهێزە و دەتوانێ چەند دانە ژن بەڕێوەبەرێت، کەچی ئەو یەک دانەی بۆ ناچێت بەڕێوە. لێرەدا کێشەی دەروونی وکۆمەڵایەتی بۆ هاوڕەگەزەکانی خۆشیان دروستەکەن. پیاوەکان بیرناکەنەوە بابە ئەمەی دەیبینن ڕوکەشە و لەناخدا ئەمانە هەزار کێشە و خەم و دەردیان هەیە.

شتێکیتر: کەسانێک هەن دەڵێن باشە با ژنەکان پێیان ڕازی نەبن! وایە، بەس ئایا ئەو کەسانە بیریان لە دۆخی دەروونی و مادی و خێزانی ئەو ژنانە کردۆتەوە کە دەکەونە داوی مەلاکانەوە؟ نەخێر! 

زۆربەی ئەو ژنانە گەر لێیان بکۆڵیەوە، یان زۆر هەژارن و خۆیان پێ بەڕێوەناچێت. هیچ هونەرێک نازانن، بۆیە لە ناچاریدا دەبنە ژنی چەندەمی پیاوێک تا بەس یەکێک هەبێت لەڕووی مادیەوە یارمەتییاندات. یان ئەو ژنە کێشەی خێزانی هەبووە، کە تەنها مەلاکە توانیویەتی بەهۆی پێگە دینیەکەی ڕزگاریکات. یانیش هێندە قسەی نەرم و نیانی بۆ کردووە کە وەک پەندە کوردیەکە دەڵێت (گا بە سترۆیان و ژن بە درۆیان)، تا ژنەی فریوداوە. تا کاتێک بۆتە ژنی. دواییش کار لە کار ترازاوە و ئیدی ژنەکە کەوتۆتە ناو ڕاستیەکی تاڵەوە و دێتە دەرێ هەر وەی، نایەتە دەرێ هەر وەی. ناچار بەو چارەنوسە ڕەشە ڕازی یەو بیرو باوەڕە دینیەکەشی وایلێدەکات پێیوابێت ئەمە قەدەری ئیلاهیە و دەبێ وەک ژنەکانی پێغەمبەری اسلام بەرگەبرێت. لەکاتێکدا، زۆربەی جار مرۆڤ خۆی دەتوانێ چارەنوسی خۆی بگۆڕێت، ئەگەر تۆزێک خۆی ماندووکات و ڕووبەڕووی هەندێ کۆت و بەند بێتەوە، ئەوە ئاسان دەتوانێ سەربەخۆبێت.
یان ئەو ژنە هێندە لە ڕوی ڕوخسارەوە ناشیرینە کەسیتری دەستناکەوێت. ناچارە ببیتە مەلاژن. 
کەمترینن ئەو ژنانەی مەلایەکیان هەڵبژاردووە لەبەرئەوەی ئاشقی بوون و بەدڵ ویستویانە لەگەڵیدا بن، لەبەر خۆیان نەک پێگە دینیەکە یان باخەڵی یان کەسایەتیەکەی. چونکە ژنی هۆشیار کۆمەڵێک پێوەری هەیە بۆ هەڵبژاردنی هاوسەری ژیانی و باوکی منداڵەکانی و تەنها بیر لە پارە و ناوبانگ و قسەی باق و بریق ناکاتەوە...

خاڵێکیتر کە وادەکات مەلاکان بتوانن عەقڵی خەڵکی کۆنتڕۆڵکەن، خوێندنەوەی زۆرە. ئەوان هێندە ڕۆژانە پەرتوک و نوسین دەخوێننەوە و چەندین کێشەی کۆمەڵایەتییان دەچێتە لا و کاتیان یەکجار زۆرە و شت فێردەبن، بۆیە بەجۆرێک لە دانایی و ئەزمونەوە مامەڵە لەگەڵ کێشەکان دەکەن. ژنەکانیش کە ئەو ئارامی و لەسەرخۆیی و جۆرێک لە کەسایەتی کاریزمی مەلاکە دەبینن، سەرسامی دەبن. چونکە باوک و براکانی خۆیان دیوە یەک پارچە بوڕکانن و قسەیان لەگەڵ ناکرێت لە بەرئەنجامی ناهۆشیارییان. کەمترین سۆز دەدەنە کچ و ژنەکانیان و بەپێچەوانەوە خوا خوایانە لە دەستیان هەڵێن. ئەمە وایکردووە کە ژنەکان زیاتر بەرەو مەلاکان بڕۆن و خۆیان بیر لە ڕێگا چارە و خۆڕۆشنبیرکردن نەکەنەوە.

زۆر شتیتر هەن، بەس نامەوێ دیسان بڵێن مامۆستا نوسینەکە دوورو درێژە و بۆمان ناخوێنرێتەوە. بۆیە بەوە کۆتایی پێدێنم: خۆزگە مەلاکان هەر سەرقاڵی دڵداری و عەشق و غەڕامیات دەبوو، لەبری ئەوەی حەڵکی تەکفیرکەن و بە وەعدی بەهەشت و سزای دۆزەخ درۆ و دەلەسە و قۆڵبری، یان فیتنەیی و ئاشوب لەنێو کۆمەڵگادا بڵاوکەنەوە و ببنە مایەی داڕمانی ئەخلاقی کۆمەڵگا..

(وێنەکە خۆمم بە ژیری دەسکرد)
مامۆستا هاوژین
لەندەن
به‌روار:  16/06/2026
811   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   62
کۆی سه‌ردان:   31462259