|
واز لە ژنەکەی من بهێنە 🤣
پیاوێک لە سووپەرمارکێتێکدا بە عەرەبانەیەکەوە بۆ ژنەکەی دەگەڕێت ، لە ناکاو خۆی دەکێشێت بە پیاوێکی تردا ، پێی دەڵێ ئای ببوورە بۆ ژنەکەم دەگەڕێم!
پیاوەکەی تریش دەڵێ : ئای لەو ڕێکەوتە منیش بۆ ژنەکەم دەگەڕێم!
پیاوەکە دەپرسێ ژنەکەی تۆ چۆنە و چۆن بیناسمەوە؟
پیاوەکەی تر دەڵێ : قژی زەردە ، چاوی شینە، باڵای بەرزە ، ناوقەدی باریکە و کراسێکی شین و تەنوورەیەکی سووری لەبەردایە .
ئەی ئەوەی تۆ ؟
پیاوەکەی تریش دەڵێ : کوڕە ئەوەی من ئیهمال کە با بچین ئەوەی تۆ بدۆزینەوە! 🤣
بهروار: 08/06/2026
70 جار خوێندراوهتهوه
|