یاری پۆکەرو مریشکی هەرزان

بەداخەوە لەژیانا نەماو زوو جێیهێشتین، تا بڵێی خۆشمەجلیس و قسە خۆشبوو، تا بشڵێی دڵفراوان و دەستڵاو بوو، لەبەدبەختی ئەو حەزی لە قومارکردن بوو؛ کێشەی خێزانی بۆخۆی درووستکردبوو، جاروبار شەوانە دەچووە دەرێ، خەریکی یاری پۆکر  بوو، چێژی لێوەردەگرت، پێیناخۆش نەبوو تا بەیانی بەدیار یاریکردنەوە دانیشێ.   شەوێک،  ٢٥ هەزار کڕۆنی بە یاری پۆکر دۆڕان، نزیک چواری بەیانی گەیشتەوە ماڵێ، بەئەسپایی و بەبێدەنگ خۆی گۆڕیی و چووە ناو جێگاوە،  لەداخ و ئازاری دۆڕاننەکەی درەنگ چاوی چووە خەوو و نووست.

دەوروبەری نۆی بەیانی هاوسەرەکەی تێلی بۆ کردو گوتی :  نەجات گیان لە بازاڕەکەی تەنیشت کارەکەم مریشکیان هەرزان کردووە چەند بکڕم باشە، ئەویش گوتبووی چیئەکەی بیکە ، نەیوێرابوو بیدرکێنێنێ، لەدڵی خۆیا گوتبوی :  دوێنێ  شەو دوو لۆری مریشکم دۆڕانووە ،ئەویش دەڵێ مریشک هەرزانکراوە، چەندبکڕم؟

بەختیار مستەفا
ستۆکهۆڵم
به‌روار:  31/05/2026
40   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   186
کۆی سه‌ردان:   31419514