|
ئایا ئاڵا پارچە پەڕۆیەک بوو!
ئایا عەرەبە عێراقیەکان وەک پارچە پەڕۆیەک سەیری ئاڵای خۆیان کرد بەرامبەر «هەردە کەریم»!
ئایا عەرەبێکی دیوانیە و ناسریە و عەمارە لەناو زبڵی عێراقە چڵکن و لە بێ کارەبایی و گەرمایی دۆزەخ ئاسادا وتیان دەوڵەت و پارچە پەڕۆیەکی ئاڵا بە ئێمەچی و بەسیەتی کەرەکەری عێراقچێتی!
ئایا عەرەبێکی میسری وتی عەرەب بەمن چی و عێراق لە قاڕەیەکی ترە من لە میسر خەڵکەکەم نان نیە بیخوات گۆڕستانەکان پڕن لە خەڵکی بێدەرەتان! نان نەک لە عەرەبچێتی و ئومەی عەرەبی گرنگترە بەڵکو لە وڵاتی میسریش گرنگترە!
وتی لە میسر خەڵکی پاسەوانی گۆڕی مردووەکانی دەکات تا مردوو فرۆشەکان جەستە تازەکە دەرنەهێنن و گورچیلە و گون و جگەری نەفرۆشن لە تاو بێ ئیشی و بێ دەرەتانی!
وتی کاتێک وڵاتەکەم ئاوایە خۆ من لەکەرناچم ئاڵایی عێراقی عەرەبی بۆچی بخەمە سەرشانم! کەرەکەری عەرەبچێتی بەمن چی؟
نەتەوەچێتی و پەڕۆدۆستی بۆ هەموان ئاساییە هاتە سەرەی کورد ئیتر «سبحان اللە» هەموان دەبنە مرۆڤی پۆست پۆست مۆدێرنە و بە کورد ئەڵێن ئێوە خەریکی کەرەکەری کوردایەتین!
هەمەجی و قەومچی و بەربەری و دەشتەکی و بیابانی عەرەب نیە نەجوڵا بێت دژی هەردا کەریم یەکێک ئەڵێ پاسپۆرتی لێبسەننەوە یەکێک ئەڵێ لە عێراقە چڵکن دەریکەن!
زێرابی ڕەگەزپەستیان ئەوەندە بۆنی پیسە هەموو تاکێکی ئاساییان بە وێنەی موجریمێک دەماری هەستاوە و خۆیی ئەنوێنێ!
ئێ ئەم گەنجە و دەیان و سەدان گەنجی تر وڵاتە پیسو پۆخڵە هیچ و خراپە داگیرکارەکەتی بەناوی عێراقە چڵکنەوە جێهێشتووە و پاسپۆرتی تۆی پێ نیە وڵاتێکی تر وەک حاڵەتی مرۆیی و بەزەیی پاسپۆرتی پێداوە چی لێ وەرئەگریتەوە!؟ لەکوێ دەری ئەکەیت عەقڵ-کاول!
لەوە ئەچێ تەنها لەبەر ئەوە بەناوی عێراقە چڵکنەوە بەشداری کردبێ، تا ئاڵایی کوردستان بەرزبکاتەوە وەک ئاڵایەکی یاسایی و دەستوری لەچوارچێوەی عێراقە چڵکندا. دەنا دەیتوانی بەناوی وڵاتە ئەوروپیەکەوە بەشداری بکات!
بۆچی تاوانە گەنجێک ئاڵایی وڵاتە داگیرکار و سەپێنراوەکەی قبوڵ نەبێت؟ دەیان گەنجی سکۆتلەندی و ئایرلەندیم دیوە ئاڵایی بەریتانیا و شانشینی یەکگرتوویان قبوڵ نیە!
گەنجی کەنەدیم دیوە ئاڵا و وڵاتی کەنەدایی هەر قبوڵ نەبووەو وتویەتی ئێمە لە بنەڕەتدا ئەڵمانین و کەنەدا زمانەکەمانی وەک زمانی فەرمی قەدەغەکردووە و من ئەو وڵاتەم قبوڵ نیە بەزۆر مافی لە باوانم زەوت کردووە و ناسنامە و پاسپۆرتی کەنەدیشی پێبوەو کەسیش سزایی لێسەندنەوەی پاسپۆرت و ناسنامەی بۆ دانەناوە!
جگە لەوە گەنجی سویدیم دیوە هەر سویدی ئەسڵ بوە وتویەتی من ئەم وڵات و ئاڵایەی سویدی ئێستام قبوڵ نیە و دانی پێدا نانێم و جنێوی پێداوە و وتویەتی من سوید و سڤاریا و ئاڵا کۆنەکەم قبوڵە! کەسیش دەری نەکردووە و سزای نەداوە...
گەنجی ئەمریکیم دیوە ڕقی لە ئاڵا و حکومەت و وڵاتەکەیەتی و جنێوی پێدەدا کەسیش ئاوا ڕەجمی ناکات!
دەیان و سەدان و هەزران گەنجی کورد هەیە ڕۆژانە جنێو بە کورد و کوردستان و ئاڵاو خاک دەدات و کەسیش باسی دەرکردن و سزادانیان ناکات هەموو کەس ئازادە چی خۆش ئەوێت و چیش ڕەت دەکاتەوە!
دواجار پینە بۆ ئەم زێرابی ڕەگەزپەرستیەی عەرەب مەکەن ڕۆژێک دێت پینەکە دەدڕێ و ناشیرینی زیاتری ئەم ڕەگەزپەرستیە دەردەکەوێت!
بە هەمووتان هەرچیتان پێدەکرێ ڕەگەزپەرستی عەرەب و تورک و فارس ناشیرین و ناشیرینتر بکەن و بۆ دونیایی دەرخەن دراوسێکانی کورد چۆنن و کورد بەدەست چیەوە دەناڵێنێ!
جوتیار شەریف
بهروار: 31/05/2026
42 جار خوێندراوهتهوه
|