|
هەموان لە مردن دەترسین!!
هەموان لەمردن دەترسین، وا تێگەیشتووین مردن هەر ناو گۆڕ و گیان دەرچوونە!
من کابرایەک دەناسم هەموو ڕۆژێک 100 جار دەمرێ تا پارویەک نان پەیدا دەکات.
بێوەژنێک دەناسم مانگی 300 جار دەمرێ تا جارێک بە ڕوو قایمی خۆی کەمێک یارمەتی و سواڵ و سەدەقە کۆ دەکاتەوە بۆ منداڵە بێنازەکانی.
مەلایەک دەناسم هەموو نوێژی هەینیەک
1000 جار دەمرێ لە ترسی وتنی ووشەیەکی حەق تاوەکو لە مینبەر لای نەدەن.
كرێچیەک دەناسم هەموو سەری مانگێک 200 جار دەمرێ تا کرێی خانووەکەی پەیدا دەکات.
کچێک دەناسم ڕۆژی پێنج هەزار جار خۆی دێنێتە حاڵی مردن تا باوکە بێ ئیشەکەی 5000 ی دەداتێ!
ڕۆژانە بە ملیۆن خەڵک دەمرێ و کەس ئاگادار نیە خودا نەبێ.
مردنی خودایی چ نیعمەتێکە کوا دەست هەموو کەس دەکەوێ!؟
وەرگیراوە
بهروار: 29/05/2026
42 جار خوێندراوهتهوه
|