عەبدوڵای موهتەدی :گەورەترین هەڵەی ژیانم درووستکردنی حیزبی کۆمونیستی ئێران بوو"

 عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران:


"جۆرج تاون هەڵە نەبوو، هەوڵێکی ناکام بوو بەڵام گەورەترین هەڵەی ژیانم درووستکردنی حیزبی کۆمونیستی ئێران بوو"

▫️ عەبدوڵڵا موهتەدی لە رێکەوتی ١٦ی ٥ی ٢٠٢٦ لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی فارسی ئەمریکا پێشکەشکارەکە پرسیارێک سەبارەت بە جۆرج تاون (مەنشووری مەهسا) دەپرسێت؛

— پرسیاری پێشکەشکارەکە: "ئێوە لە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی (ڕاپەڕینی ژینا) هەوڵێکی زۆرتان دا بۆ لێکنزیکبوونەوەی لایەنەکان کە دەر ئەنجامەکەی بوو بە مەنشووری مەهسا کە سێ مانگ زیاتر دەوامی نەهێنا، سەرەڕای ئەوەیکە هەوڵێکی ئۆمێدبەخش بوو بەڵام لەناو لایەن و چالاکوانانی سیاسی کورددا ڕەخنەی زۆرت لێ گیرا کە بۆچی لەگەڵ کەسێک کە باوکی، (پێشەوا) قازی محەممەدی کووشتووە (لەسێدارە) داوە هاوپەیمانی کردووە، چۆن بوو کە جنابت وەک کۆمونیستێکی ئارامانگەرا لەگەڵ کوڕی شای پێشووی ئێران هاوپەیمانیت پێکهێنا؟

+ عەبدوڵڵا موهتەدی لە وەڵامدا دەڵێت: "پێویستە ئەوە پشتڕاست بکەمەوە کە ئێمە زیاتر لە بیست و پێنچ ساڵە کۆمونیست نەماوین و خۆمان بە هێزێکی پێشڕەو پێناسە دەکەین. ناشمەوێ زیاتر لەمە لەسەری گفتوگۆ بکەم؛"
موهتەدی لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە حیزبی کۆمونیستی ئێران دەڵێت: "ئێمە بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە پرۆژەیەکی ناکام و نەگونجاو بەشداریمان کرد، ئەویش درووستکردنی حیزبی کۆمونیستی ئێران بوو کە لە ڕاستیدا هیچکات شایستەی ئەو ناوە نەبوو و گەورەترین هەڵەی ژیانی سیاسیشم هەر ئەوە بوو.(درووستکردنی حیزبی کۆمونیستی ئێران)"

— پێشکەشکارەکە دەستبەجێ دەپرسێت "ئەی جۆرج تاون چی بەڕێز موهتەدی!؟ ئایا جۆرج تاونیش بە هەڵە ناودەبەیت و بە هەڵەی دەزانیت!؟"

 

+ موهتەدیش لە وەڵامدا دەڵێت: " نەخێر (بە هەڵەی نازانم)، هەوڵێکی ناکام (ناسەرکەوتوو) بوو! بەڵام وەک هەڵە نەخێر؛ هەوڵی زۆر دراوەو دەبێ بدرێت بەڵام من ناتوانم گەرەنتی ئەوە بکەم کە ئەم هەوڵ و تێکۆشانانە سەرکەوتوو دەبن، ئێوە دەبێت جۆرج تاون وەکوو کات و زەمەنی خۆی چاولێبکەن، ئەوکات بزوتنەوەکە (ڕاپەڕینی ژینا) نیوەی تێپەڕیبوو تەنانەت بەرەو دابەزین (لاوازبوون) دەچوو، بەڵام خەڵک هەر هیوادار بوون، لە شەقامدا بوون، لە هەموو شوێنێکی ئێراندا داوای یەکێتییان دەکرد، ئەمەش هەوڵێک بوو وەک هەوڵەکانی دیکە کە نیشان بدەین دژبەرانی کۆماری ئیسلامی دەبێ بتوانن بە تەنیشتی یەکەوە دابنیشن، لە ڕاستیدا ئەو مەنشوورە (مەنشووری مەهسا) کە ئێوە ئاماژەتان پێکرد مەنشوورێکی زۆر باش بوو بەنیسبەت دۆخی ئەوکاتە. تەنانەت کە ئێستا چاوی لێدەکەیت خاڵی زۆر باشی تێدایە"

— پێشکەشکارەکە دەپرسێت: "ئەو ڕەخنانەی کە ڕووبەڕووی ئەو مەنشوورە دەکرێتەوە ئەوەیە کە دەڵێن باسی مافەکانی کورد و فیدرالیزمی تێدا نییە، چ وەڵامێکت بۆ ئەوە هەیە!؟"

+ موهتەدی لە وەڵامدا دەڵێت: "بەڵێ وڵامم هەیە، من خۆم پێشنیارکەری سەرەکی فیدرالیزم بووم، باسی فیدرالیزم هێنا ئاراوە لەناو حیزبەکەمدا دوای ئێمە حیزبەکانی دیکەش ئەو خواستەیان قبووڵ کرد؛ وە بەتواوی باوڕم پێیە، بەڵام ناکرێت هێزە سیاسییەکان بۆ هاوپەیمانی پێش مەرجی فیدراڵییان هەبێت. هاوپەیمانی دەبێ وەڵامدەری بەشێک لە خواستەکانی ئێوە بێت بەڵام ناکرێت هەموو خواستەکانی تۆ کە ناو ئێران خەباتی بۆ دەکەی تێدا بێت، مەنشووری مەهسا هێندێ شتی باشی تێدا بوو بۆ نموونە دموکراسی، مافی مرۆڤ و هەموو خاڵەکانی جێگای ئیعتبار بوو، پرۆتوکۆلە نێودەوڵەتییەکان لە بوارەکانی ئەشکەنجە، ژنان، مافی منداڵان و مافی کرێکارانی تێدا بوو. ڕاستە ئەو مەنشوورە ڕاستەوخۆ باسی فیدراڵیزمی تێدا نەبوو بەڵام ناناوەندی بوونی ئێرانی قبووڵ کردبوو، باسی لە پەرلەمانی مەحەلی (ناوچەیی) کردبوو، مافی خوێندن بە زمانی دایکی تێدابوو."

وەرگیراوە

به‌روار:  28/05/2026
95   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   65
کۆی سه‌ردان:   31414886