|
مانگرتنی ژمارەیەک کوردی سوید🇸🇪
ستۆکهۆڵم 1982.6.17
ئەم وێنەیە مێژووەکەی بۆ 44 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، کاتێك لە ناوەڕاستی مانگی شەشی ساڵی 1982 ، و لە ژێر دروشمی (بڕۆخێت ڕژێمی بەعسی عێراق) بۆ ماوەیەك مانگرتنی خواردنمان دژی دەسەڵاتی فاشی بەعس لە گۆڕەپانی (سێرگلس تۆری)ی ناوەڕاستی شاری ستۆکهۆلم ساز کرد.
مانگرتنەکەمان دژی ڕاگواستنەوەی بە زۆرەملی و دێپۆرتکردنی خەڵکی هەندێك دەڤەری باشوری کوردستان بوو.
نوسراو و بەیانی دژە بەعس، بڵنگۆ، قوتوی هاوکاری کۆکردنەوە، بەڕە، بەتانی، لێفە، کیسەی خەو، کورسی ومێز، وێنەی گوندە ڕوخێندراوەکان و خەڵكە ڕاگوێزراوەکان و وێنەی قوربانیانی دڕندەیی بەعس بەشێك بوون لەو شتانەی ئەو ڕۆژانە لە بنکەی مانگرتنەکەمان بوون.
ڕیزی پێشەوەی وێنەکە، لە چەپەوە:
کاك تەها باراوی، کاك کۆکش عەسکەری، کاك شێخ مەحمەدی سەرگەڵو و مامۆستا سەلام عبداله.
ڕیزی پشتەوەی وێنەکە، لە چەپەوە:
بەندە جەبار ئەمین، کاك ئاکۆ حاجی عەزیزی خەراجیانی، کاك کاوە ئەمین، کاك فازیل فەرج و کاك شۆڕش عەلی عەسکەری.
پێم وایە وێنەگر کاك خەباتی شێخ جەناب بوو.
جەبار ئەمین
ستۆکهۆڵم
Bilden är från juni 1982 (hela 44 år sen), då vi på Sergels Torg hungerstrejkade mot Sadam Husseins regim och mot regimens tvångsförflyttningar och deportationer av den kurdiska befolkningen från sina byar och samhällen.
Som ni ser på banderollen så står det "Ned med Baath regimen i Irak". Tack och lov är den despotiska regimen borta, men det är långt till demokrati och ett rättvist samhälle.
På bild.
Främre rad från vänster:
Taha Barawi, Kokash Askari, Mohamad Sargaloi, Salam Abdulla.
Bakre rad från vänster:
Jabar Amin, Ako Aziz, Kawa Amin, Fazil Faraj och Shoresh Ali Askari.
بهروار: 28/05/2026
80 جار خوێندراوهتهوه
|