بەندکردنی " عەبد برای مەلیک غازی"

خوا لێخۆشبو ”فوئاد عارف” ئەو كاتانەی یاوەری مەلیك غازی دەبێت لەیادەوەریەكانیدا دەیگڕێتەوە:

مەلیك غازی  برایەكی شیری دەبێت بە نێوی ”عەبد”
گە نجێكی ڕەشتاڵە و لە خۆ بایی دەبێت.
لەبەر نازداری و خۆشەویستی مەلیك بۆی كەس بۆی نەبو قسە لە قسەیدا بكاو پێی بڵێ بەری چاوت كلی پێوەیە.
بە نێو كۆشكا بە پایسلیل دەسوڕایەوە هەركێ سەرزەنشتی بكردایە  پڕ جوێنی دەكرد،گەنجێكی سەركەشو شەڕانگێز بو هەموان سڵیان لێ دەكردەوەو خۆیان لێ دەپاراست،ماڵبادەكەشی لە هەڵسو كەوتەكانی بەئاگابوون لێ لەبەر خاتری چاوی خاوەنشكۆ  بێدەنگ بون.
عەبد هەر لە نێو كۆشكا كێشەی نەدەنایەوە، لەدەرەوەی كۆشكیش عەنتەرێ بو بۆخۆی.

فوئاد عارف دەڵێت: لەژورەكەی خۆم بوم بینیم خاوەن شكۆ بە بەرگی نێو ماڵەوە هات بۆ لام ،یەكەم جارە بەو جلانەوە ببینرێ ، لە بەری هەستام  و وتم:
گەورەم چی ڕویداوە؟ 
فەرموی فوئاد كارەساتە هەستە خۆت بگۆڕەو بچۆ بۆ لای دادوەری ئێشكچی  بەشكم عەبد  بەر بدەن
ئەو ئێستا  لە مەركەزی سەرا دەست بەسەر كراوە دوای ئەوەی بەسەرخۆشی شەڕی ناوەتەوە و پۆلیس دەستگیریان كردوە لە ”باب الشرجي" دادوەریش چەند ڕۆژێ دەسبەسەری كردوە، بە پەلە خۆت بگۆڕەو بچۆ بۆ لای دادوەرو سڵاوی منیشی پێبگەیەنە بەشكم دەری بكەن و لەگەڵ  خۆتا بیهێنیەوە.

فوئاد عارف  دەڵێت:
بەرگی سەربازیم پۆشی و بە ئۆتۆمبێكی جێب بەرەو قشلەو لای دادوەر بەڕێكەوتین، وەژور كەوتم و خۆم پێناساند بە ڕێزەوە پێشوازی كردو  دیار بو دەیناسیم یاوەری مەلیكم ،فەرموی فەرمانتان بە چیە؟
لە كاتی چایی خواردنەوەدا داواكاری مەلیكم پێڕاگەیاند بە بەردانی عەبد و داخستنی دۆسێكەی،
دادوەر  دوای كەمێ بێدەنگی یەعنی چی؟؟! 
عەبد بۆ خۆی دانی بەتاوانەكەی دا ناوە و دادوەریش  بۆ ماوەی چەند ڕۆژێ دەسبەسەری كردوە!! بە چ یاسایەك بەری بدەم؟؟چی ڕویداوە؟؟ مەلیك بۆ خۆی سەرەوەری یاسای لەبن دەستە ،ئەم حاڵەتە ی پێ هەزم دەكرێ؟؟
برام فوئاد  سڵاوم بگەیەنە بە جەنابی مەلیك و پێی بڵێ گەر دەیەوێ یاسا پێشێل بكەم  ئەوە باسێكی دیە!! فەرمانی بەجیەو لێ ئەز دوای ئەوە دەچمە ماڵەوەو لێی دادەنیشم.

فوئاد عارف دەڵێت :ئەو حاڵەتە دادوەر  ئازاری دام و جێم هێشت و گەڕامەوە بۆ نێو كۆشك بینیم خاوەن شكۆ  چاوەڕوانمە  هەر لە دورەوە هاواری كرد:
كاكە فوئاد  شێری یان ڕێوی؟
كە گەشتمە لای هەموم بۆ باس كرد،كەمێ ڕاماو فەرموی: دادوەر هەقی خۆیەتی تۆ دەبوا بە هەڵەما نەبەیت ،هێند شپرزە بوم بیڕم  لای  ئەوە نە بوو!!
بگەڕێوە بۆ لای و  سڵاوی من و داوای لێبوردنیشی لێبكە پێبڵێ دەكرێت لە شوێنێكی تایبەتا  دابنرێت و خواردنیشی بۆ بنێر درێت لەبەر ئەوەی عەبد نازدارەو بەو جێیانە ڕانەهاتوە!!

فوئاد عارف دەڵێت :
چومەوە بۆ لای دادوەر و دەسیشم لەسەر دڵم بو  ئەمجارەش داوای خاوەنشكۆ پێشێل نەكات.
گەشتم و داوای مەلیكم پێڕگەیاند وتی :فەرمانی خاوەن شكۆ بەجێیەو پێشلی یاسای تێدا نیە و لە دەسەڵاتی خۆم دایە،تەلەفۆنەكەی هەڵگرت و  فەرمانیدا جێیەكی تایبەت بۆ دەستبەسەركراو عەبد چێ بكرێت و مامەڵە باشی لەگەڵ  بكرێت تا ئەو كاتەی دۆسیەكە دەنێردرێتە  بەر دەست دادوەر و بە كەفالەت ئازاد  دەكرێ..

فوئاد عارف  دەڵێت:
گەڕامەوە بۆ  كۆشك هەواڵەكەم بە خاوەن شكۆ ڕاگەیاند،زۆر دڵخۆش  بوو باوەشی پێداكردم و ئەم لاو لای ماچكردم،سوپاسی كردم.
ئیدی ڕۆژانە خواردنی بۆ دەنێر درا تا بەردرا....
تێناگەم  ئە م باسە چی بو وروژاندمان!!

لەبەر گرنگی دەقەكە كردمە كوردی 
ئەحمەد كەریم
لە پەیجی (نوري پاشا السعيد)وەرگیراوە

وێنەکە:
فوئاد عارف ئەوەی ناوەڕاستی پشتی مەلیک غازی ە.
به‌روار:  28/05/2026
91   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   95
کۆی سه‌ردان:   31412999