|
مالمۆ🇸🇪 سووتانی 5 ئوتومبێل
چەند ئۆتۆمبێلێک لە شەوی یەکشەممە بۆ دووشەممە لە مالمۆ سووتان. پۆلیس لە شەقامی Koralgatan بەڵگەی دۆزیوەتەوە کە ئاگرەکان بە ئەنقەست کراونەتەوە.
یەکەم ئاگادارکردنەوە لە 01:45 لە ناوچەی Sege هات، کە دوو ئۆتۆمبێل تەواو سووتان و سێیەمیش زیانی پێگەیشت.
دواتر لە 03:30 ئاگرێکی تر لە Lindängen ڕوویدا و لانیکەم سێ ئۆتۆمبێل وێران بوون.
پۆلیس ناوچەکەی داخست و بە درۆن و سەگی پۆلیس پشکنینیان کرد. هەروەها ڕایگەیاند کە گومان دەکەن هەردوو ئاگرەکە بە ئەنقەست دانرابن.
سیدسڤێنکا
بهروار: 11/05/2026
32 جار خوێندراوهتهوه
|