|
ئەڵمانیا🇩🇪ئەفسەرێکی کورد کۆتایی هیتلەر ڕادەگەیەنێت
ئەڵمانیا🇩🇪
کوردێک کۆتایی هیتلەر ڕادەگەیەنێت
بەرلین 1945.5.9
سەمەند سیابەندۆڤ ئەو ئەفسەرە کوردەی بەهەڵکردنی ئاڵای سۆڤیەت لە بەرلین کۆتایی نازیەتی ڕاگەیاند.
سەمەند سیابەندۆڤ
کوردێکی یەزیدی بووە.
سەمەند ئەلیەڤیچ سیاباندۆڤ "بە ڕووسی: Саманд Алиевич Сиабандов" لە 20 نۆڤەمبێری 1909 لە شاری قارس لەدایک بوە لە 14 نۆڤەمبێری 1989 کۆچی دوایی کردوە،
وەک نوسەرێک لە سوپای سوری سۆڤیەت کاری کردوە، لەماوەی جەنگی سۆڤیەت دژ بە ئەڵمانیا نازناوی پاڵەوانی یەکێتی سۆڤیەتی وەرگرتوە.
لە ساڵی 1946 وەکو کوردێک بەئەندامی ئەنجومەنی باڵای یەکێتی سۆڤیەت بۆ یەکێتی ھەرێمەکانی سۆڤیەت ھەڵبژێردراوە، لەم ماوەیەدا جێگری سەرۆکی ھەرێمی ئەرمینیا بوە لە یەکێتی سۆڤیەت، پاشان بوەتە جێگری وەزیری کشتوکاڵی لە کۆماری ئەرمینیای سۆڤیەت، لەپاشان بەئەندامی ئەنجومەنی کۆماری ئەرمینیای سۆڤیاتی ھەڵبژێڕدرا.
لەبواری نوسین بەرھەمێکی ھۆنراوەی ھەیە بە کورمانجی، لەگەڵ فەرھەنگێکی کوردی ئەرمەنی.
نازنا و پلەو پایەکانی دەستکاری
پاڵەوانی یەکێتی سۆڤیەت "وەرگرتنی ھێماو مەدالیای زێڕین لەلایەن لینین ەوە بە ژمارەی 5980 لە ئاداری 1945"بەھۆی ئازایەتی و دلێریەوە لەجەنگی دژ بەنازیەکان سەرکەوتنی گەورەی تۆماڕکردوە.
ڕێپێدراوی لینین "24 ئاداری 1945"
ڕێزلێنانی تایبەتی دووجار"1 ئۆگستی 1943 و 27 یۆلیۆی 1944"
پاڵەوانی جەنگی یەک سەدە دووجار"19 فێبریوەری 1945 و 6 ئەپریلی 1985"
مەدالیای ئەستێرەی سوپای سور"9 یۆلیۆ 1942
چەندین خەڵات و ڕێزلێنانی تایبەت
مەدالیای جوامێری"22 یانیوەری 1942"
وەرگیراوە
بهروار: 08/05/2026
67 جار خوێندراوهتهوه
|