کچەکە ووتی: خۆتان دەڕۆن ، ئەی چی لە ئێمە دەکەن؟

دووشەممە: 14.تەموزی 1997

ژمارەیەک گەنجی شاری سلێمانی بەرەو هەندەران دەڕۆشتین.
شەو لە گوندی سورەدێ لە بناری قەندیل خەوتین.
بەیانی بە شاخەکە سەردەکەوتین بۆ کەوپەڕ.
کچێکی ڕەوەندە کۆچەرەکان بە مەشکەیەکی ئاو گەیشتە ئاستی من و ووتی:
خۆتان دەڕۆن ، ئەی چی لە ئێمە دەکەن؟

ڕوخساری ئەو کچەم بیر نەماوە، بەڵام قسەکەیم هەرگیز بیر‌ ناچێتەوە.
لەو تەمەنەدا  ئێمەی کوڕانی کاتی گەنجی هەلی ئەوروپامان بۆ هەڵکەوت ، ئەی کچەکان ئەوان ، دەبێ پرچی سپی بە قەیرەیی بهۆننەوە؟

هەموو باوک و دایکێکی دونیا حەز دەکات کچەکەی هاوسەرگیری بکات پێش کوڕەکەی.
من تا ئێستاش کە قسەی ئەوکچە کۆچەریەی بناری قەندیلم بیر دەکەوێتەوە ، یان خەمێکی قورس دامدەگرێ ، یان دەگریم.

شێرزاد عەزیز
مالمۆ

وێنەکە
ئەستەنبوڵ/ 1997.7.26
جەزای حاجی سابیر
شێرزاد
سەرهەنگی مامۆستا عەزیز
ڕێبواری وەستا حەسەن
به‌روار:  25/04/2026
40   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   84
کۆی سه‌ردان:   31323176