|
شێخ حسەینی هەزار کانی فەرمانی سەدامى ڕەتكردەوە
شێخ حسەینی هەزارکانی کە لەئەنفالدا خۆی و هەردو ژنەکەی و منداڵەکانی گیرابوون، هێشتا لەقەڵای قۆرەتوو بوون، کە سەدام بەواسیتەی عزەت دوری بریاری ئازادکردنی خۆی ژن ومنداڵەکانی دابوون، بەڵام ئەو وتی (نا) !
بڕیاری سەدامی رەتکردەوەو وتی بەتەنیاو بەبێ ئەم خەڵکە لێرە ناڕۆمە دەرەوە.
قائید فیرقە پێی وتووە: شێخ ئەوە ئەمری سەرۆکە خوابیپارێزێ ناتوانم جێبەجێی نەکەم چۆن ناڕۆیتە دەرەوە؟
شێخ حسێن: سەدام ئەمری بەتۆ کردووە من و ژن و منداڵەکانم ئازادبکەی، منیش ئەمر بەخۆم دەکەم ژن و منداڵەکانم و خۆم لەو خەڵکە زیاتر نین .
دوای ڕەتكردنەوەی فەرمانەكە، شێخ حسەینی هەزاركانی و خانەوادەكەی ئەنفال دەكرێن.
عومەر محەمەد
بهروار: 24/04/2026
228 جار خوێندراوهتهوه
|