|
خەو بەسەدامەوە 🤣
لە سەردەمی سەدام پیاوێک ناوی فەلاح بوو بە ژنەکەی ووت :
ژنەکە ئیمشەو لەخەوما دەست و قاچی سەدامم بەستبۆوەو لێم ئەدا .
ژنەکەی خێرا چوو ئەم هەواڵەی دا بە سەلیمەی دراوسێیان ، دوای سەعاتێك دائیرەی ئەمن هاتن فەلاحیان بە فەلاقە بردو بۆ ماوەی حەفتەیەک گیرا .
دوایی ئەوەی ڕۆشتەوە بۆ ماڵەوە سەر لەنوێ دائیرەی ئەمن چوونەوە سەری و فەلاح پێی ووتن:
تۆبە وەڵاهی ئیتر خەوی وا نابینم !
ئەمنەکە پێی ووت : نا ئێمە بۆ ئەوە هاتوین بزانین کێ بوو لەخەوەکەتا قاچی سەید
ڕەئیسی بەستبۆوە و تۆش لێت ئەدا ؟
فەلاح ووتی: گەورەم ئەوەی ڕاستی بێت ژنەکەم و سەلیمەی دراوسێمان بوو .
بهروار: 08/04/2026
445 جار خوێندراوهتهوه
|