هۆڵندا🇳🇱ندازیار" چنار ڕوشدی مستەفا قازی
هۆڵندا🇳🇱
ڕۆشتنێکی لەناکاو و چاوەڕواننەکراو، 
تاڵ وەک زراو
بۆ هەموو خوشک و برا بەڕێزەکانمان و خێزان و خزم و دۆستانی بەڕێزمان
سڵاو و پێزانین

دڵی بنەماڵەی قازی لە خەم و پەژارەیەکی قورسدا ئاگادارتان ئەکەنەوە لە کۆچی دوایی کچە خۆشەویستەکەیان، گوڵەباخی ماڵی قازی
 ئەندازیار" چنار ڕوشدی مستەفا قازی"
دایکی خۆشەویست" لەیلان شوان ئەحمەد زرݩگ "کچی خوالێخۆشبوو مامۆستا "ڕوشدی مستەفا قازی" کچی خاتوو "سەلمه قازی" خوشکەزای خوالێخۆشبوو بیرمەند و نووسەر "حافز مستەفا قازی" و خوشکی مامۆستا "سیار قازی".  وە ئامۆزای "دکتۆر سیروان و مامۆستا شوان و خاتوو ڕۆناهی" و خوشکەزای پەروەردەکاری بەڕێز خاتوو" ڕەبیعە و دکتۆر خۆشناف و کۆچکردوو مامۆستا جیهاد و کۆچکردوو مامۆستا پاکیزە و دکتۆرة نەسرین "  قازی.

   کچە خۆشەویستەکەمان "چنار"
 ڕۆژی دووشەممە لە نەخۆشخانەیەکی هۆڵەندا کۆچی دوایی کرد. 
بەداخەوە پزیشکەکان نەیانتوانی ژیانی ڕزگار بکەن.

کۆڕی  پرسەکەی:
ڕۆژی هەینی : 2026.3.27
 کات: 12:00 نیوەڕۆ
 لە گۆڕستانی ڤلیسینگەن لە ناوچەی زیلەند، بەم ناونیشانەی خوارەوە بەڕێوەدەچێت:
Monuta Adrienne Klein -Begrafenis Vlissingen
Industrieweg 20
4382   NA VLISSINGEN

بەناوی بنەماڵەی قازی:
دکتۆرخۆشناف، مامۆستا سیار، دکتۆر سیروان ، مامۆستا شوان
به‌روار:  26/03/2026
2   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   152
کۆی سه‌ردان:   31213197