روودانی ڕووداوێکی گەورە ✌

ئەم هەڵسانە جەماوەرییەی ئەم دە دوانزە رۆژە بە ئاسانی لە لای ئێمە هەرس ناکرێت. دەسپێکێکی زۆر گەورەیە.
ئەمە یەکەمجارە سەرکردەی کورد دوای لێشاوەکە دەکەوێت.
ئەمە یەکەمجارە کورد پێویستی بە رێنمایی لە خۆی سەرووتری نییە
ئەمە یەکەمجارە حیزب و مزگەوت دوای ئەم شەپۆلە دەکەون
ئەمە یەکەمجارە کورد بە لە سەر خاکی خۆی دەزانی وجوودی لە ژێر هەڕەشە دایە

ئەمە سەرەتای گۆڕانکاریی و وەرچەرخانی مەزنە لە مێژووی ئێمە.
سەرەتای دروستبوونی ناراتیڤێکی دیکەیە کە لەم رێگەیەوە  خۆمان دەناسین، لە رێگەی ئەم هەڵسانە شوناس بە خۆمان دەبەخشین.
ئەمە یەکەمجارە کورد بە ئیعازی هۆشیاریی خۆی رادەپەڕێ. نە کۆڕەوە، نە ملکەچکردنە، نە سەندیکای لە پشتە، نە هیچ....بەڵکو راپەڕینێ هۆشیارییە...
بۆیە :
دەبێ زیاتر بخەمڵێنرێت...

دنیا تەنها لەمە سڵ دەکاتەوە...

ئەحمەدی مەلا
ئیسپانیا
به‌روار:  23/01/2026
75   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   39
کۆی سه‌ردان:   31080100