میللەتێكی زیندوو

بە یەك لێدوانی ژەنەڕاڵێك لە هەموو دونیادا چوار ڕۆژە ئەم میللەتە لە دەرەوەیە و بەرگری لە پارچەیەكی خاكەكەی دەكات، كە ڕۆژئاوای كوردستانە. 

عەرەب و تورك بە هەموو هێزیانەوە، بە هاوپەیمانە ئەمریكی و فەڕەنسی و ئیسڕائیلییەكانیانەوە، دژی ئەم میللەتە وەستاونەتەوە و بە هەموو شێوەیەك پەلاماری دەدەن، ناتوانن ئەو هێزە ڕاگرن ناوی هێزی گەلی كوردە.

تاقە میللەتە لە ڕۆژهەڵاتدا لەو چركەساتانەی هێرشی لەسەرە، هەموو ئایدۆلۆژیا حیزبی و ناكۆكییە بچوكەكانی ناو ماڵكەی خۆی دەخاتە لاوە و پێكەوە دەست دەگرێت و بەرگری لە ناسنامە و خاك و زمان و كولتوورەكەی دەكات. 
ئەم میللەتە شایەنی ئەوەیە شانازی پێوەبكەیت. 

هاتنە دەرەوەكەی و شكاندنی سنوورە دەستكردەكانی، شكۆی ئەمریكاو ئینگلیز و فەڕِەنسا و هاوپەیمانە تورك و عەرەبەكانیانی شكاند. 
(سیاسییەكان چۆن كاری دیبلۆماسی دەكەن بۆ پشتگیری كۆكردنەوە لەناو ڕووبەڕی سیاسیدا، ئەوە پرسێكی ترە و جێگای ڕێزە.)

نەبەز گۆران
به‌روار:  23/01/2026
58   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   42
کۆی سه‌ردان:   31080104