|
جیاوازی ژیانی ئێمەو مردنی خەڵکانی ئەوروپا
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر گوێبیستی ڕاپۆرتێکی کەناڵی سێی سویدبووم( زۆربەی کات گوێبیستی ئەم کەناڵەم).هەرچەندە فریای سەرەتای باسەکە نەکەوتم بەڵام ئەوەی تێی گەشتم ئەمەبوو:
ئافرەتێکی بەریتانی کەخولیایەکی زۆری گەڕان و بینینی زۆربەی وڵاتانی هەبووە وەسیەتی بۆ مناڵەکانی کردووە کەدوای مردنی خۆڵەمێشەکەی بکەنە بوتڵێکەوە بیدەنە دەم دەریاوە تا خۆڵەمێشەکەشی لەگەڕان ودونیا بینین بەردەوام بێت. (کەدەڵێم خۆڵەمێش مەبەستم ئەوەیە زۆربەیەک لەخەڵکی ئەوروپا وەسیەتی سووتاندنی جەستەیان ئەکەن دوای مردنیان).
مناڵەکانی ئەم ئافرەتە وەسیەتەکەی جێبەجێ ئەکەن و لەبەریتانیاوە خۆڵەمێشەکەی ئەخەنە نێو دەریاوە لەناوبتڵێکدا(بێگومان ئەم جۆرە بتڵانە تایبەتن بەخۆڵەمێشی جەستەی سووتێنراوی مرۆڤ کەبەرگەی تەڕی و تووشی و سەرماو مارو مێرووی ناوزەوی ئەگرن بەشێوەیەکی زۆر باش .)
ئەم بتڵە لەبەریتانیاوە ئەگاتە ڕۆژئاوای سوید وەلەکەناردەریای شارێکی ئێرەدا دەدۆزرێتەوە.
لەسەر بتڵەکە زانیاری تەواوی لەسەر نووسراوە و ناو وناونیشانی ئافرەتەمردووەکە وناو ناونیشانی مناڵەکانی و ئەوەشی تیاڕوون کراوەتەوە کەبۆچی ئەم بتڵە خراوەتە نێودەریاوە.
ئەوانەی سوید کە بتڵەکەیان دۆزیوەتەوە دوای مشت و مڕێکی زۆر لەباتی ئەوەی خۆزگەی ئافرەتەمردووەکە جێبەجێ بکەن پۆلیس ئاگادار ئەکەن.
پۆلیسیش تیا ڕائەمێنێت چیبکات،ئایا بیخەنەوە نێو دەریا یان ئاگاداری کەس و کاری ئافرەتەکە بکەنەوە لەدۆزینەوەی بتڵەکە.
. مشت و مڕێکی زۆر لەنێو پۆلیسی شارەکەدا بلاوئەبێتەوە هەم وەک ئەرکی سەرشان هەم وەک لایەنی مرۆڤایەتی کەخۆزگەی کەسێک بووە.
بەهەرحاڵ ئەم بابەتە ئەگاتەوە لای فەرمانگەی ژینگەی سویدی ،بێگومان ئەمانیش بێ سێ و دوو ئەڵێن ئەم بتڵە بۆ ژینگە خراپەو ئەبێت بە پۆستا بنێردرێتەوە بۆ بەریتانیا.
جا پێشکەشکاری بەرنامەی ڕادیۆکە ئەیووت تا ئێستاش یەکلا نەبۆتەوە ئایا ئەینێرنەوە بۆ بەریتانیا یان ئەیدەنەوە دەم دەریا.
شوان باقی
ستۆکهۆڵم
بهروار: 06/12/2025
47 جار خوێندراوهتهوه
|