ئیسرائیل 🇮🇱 سوریا چەک دەکات
دەبێت دیمەشق و باشورى سوريا بە تەواوی لە چەك داماڵڕاوبێت
ئیسرائیل هەر لایەنێكی لە سوریا بەدڵ نەبێت دەبێت بچێتە دەرەوە 

دكتۆر سەمیر تەقی، لێكۆڵەرەی یەكەم لە ئەنجومەنی تەتڵەسی لە واشنتۆن، دەڵێت: ئەمریكا هاوسەنگی ناكات لەنێوان دیمەشق و تەلەئەبیبدا، وەك چۆن هاوسەنگ نەبوو لە غەززەو لوبنان.
ئەو لێكۆڵەرە بەرەگەز سورییە، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزۆنیدا وتی: ئیسرائیل كۆمەڵێك داواكاری پەیوەیست بە سەروەری سوریا هەیە بۆ راگرتنی هێرشەكانی بۆ سەر ئەو وڵاتە كە خۆی لە سێ‌ پرسی سەرەكیدا دەبینێتەوە:
داواكاری یەكەم: ناوچەیەكی لە چەك داماڵڕاوە كە دەگاتە ئەولای دیمەشق، ئەوەش وادەكات  دیمەشقی پایتەخت بە كرداری لەڕووی سەربازییەوە كەوتبێت بۆ دەیان ساڵ تر، چونكە واژوكردنی رێككەوتنێكی لەوشێوەیە مانای بۆ چەندین نەوەی داهاتووە.
خاڵی دووەم: سوریا دەبێت بێبەشكرێت لە پەرەپێدانی هیچ جۆرە موشەك و فرۆكەیەكی بێفرۆكەوان.
خاڵی سێیەمیش: ئیسرائیل رێگەی بەخۆیداوە هەر كەس و لایەنێك لە سوریا بكاتە دەرەوەی ئەگەر هەواڵگری ئیسرائیل پێیوابێت هەڕەشەیە لەسەر وڵاتەكە.
بەوتەی ئەو لێكۆڵەرە، رەنگە ئیسرائیل لەگەڵ سوریا رێككەوتنی ئەمنی واژۆبكات، بەڵام هاوشێوەی لوبنان بەردەوامبێت لە ئەنجامدانی كردەوە سەربازییەكانی.
درەو

به‌روار:  04/12/2025
52   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   87
کۆی سه‌ردان:   30934063