مخابن بۆ ئیسماعیل خەیات 😪
کۆچی دوایی 2022.10.20
مخابن بۆ ئەو بەڕێکردنە ناشایستەیەی هونەرمەندی میللەت ئیسماعیل خەیات
ئەمڕۆ کە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی داهێنەر ئیسماعیل خەیاتم خوێندەوە، لە دڵەوە غەمبار بووم و هەر ئەو ساتە بە خۆمم گوت دوای لێبوونەوە لە کار، پۆستێک دەکەم و تیایدا دەنووسم: "ئەگەر کورد دەوڵەتی هەبوایە، پێویست بوو هەم پۆرترێتی خەیات خۆی و هەم وێنەی تابلۆکانی بخرێنە سەر پوول."
بەڵام ئێستا کە ئەم وێنەیەم بینی، وا هەستم کرد سەتڵێک سەهۆڵاو کرابێت بە سەرمدا. باشە نەدەبوو یەک دوو ڕۆژ تەرمەکەی ڕابگرن و لە شاری ڕۆشنبیری ڕێوڕەسمێکی شایستەی بۆ ساز بکەن؟ ڕاستە لە کۆمەڵگەی ئیسلامیدا بە شێوەیەکی گشتی بەخاکسپاردنی کۆچکردووان دواناخرێت، بەڵام ئێستا گۆڕان بەسەر ئەو ڕێسایەشدا هاتووە و بەڵگەش هێنانەوەی تەرمی کۆچکردووانە لە دەرەوەی وڵاتەوە کە جاری وا هەیە چەندین ڕۆژ و بگرە هەفتەشی پێ دەچێت.
ڕوحت شاد و یادت زیندوو، مامۆستا خەیات. سوپاس بۆ بوونت و گوزەرکردنت بەم دنیا ناشیرینەدا و هەوڵی بەردەوامت بۆ کەمێک جوانکردنی!
بەکر شوانی
بهروار: 21/10/2025
21 جار خوێندراوهتهوه
|