ژن هەر خۆشە 🤣🤣
سەردەمی پێشمەرگایەتی ناسیاوێکیم ھەبوو لە گوندی قەرەچەتانی بناری پیرەمەگرون ،کە ئەچوینە قەرەچەتان من ئەبووم بە میوانی ناسیاوەکەی خۆم ، ئەو تەمەنی سەرو حەفتا بوو .
بیستم کە ژنی مارە کردبوو بەڵام ژنێکی نزیک تەمەنی خۆی نەک وەک مەسول و دەوڵەمەندە بێڕەوشتەکان ھاوتەمەنی کچ و کچەزا مارەکەن.
دوای بیستنی ئەو ھەواڵە پەلەم بوو ڕێمان بکەوێتە قەرەچەتان. زۆری نەبرد ڕێم تێکەوت و چومە خزمەتی برادەرە پیرەکەم دوای ئەوەی ھەواڵەکەم لە دەمی خۆی بیست وتم :
جا حاجی گیان تەرەقەت پێماوە، ئەویش ھیچ فشەی نەکرد ووتی :
دەسیشی بخەیتەسەر ھەر خۆشە.
نوریفەرەج ڕەحیم
لەندەن
وێنەکە لە گۆگلەوە وەرگیراوە.
بهروار: 20/10/2025
114 جار خوێندراوهتهوه
|