قەلانی بکە و دەنگ بدە ⛔
ئەگێڕنەوە کوردێک تازە ئەگاتە ئەوروپا و هیچ لەزمانی ئەو ووڵاتە شارەزا نیە بۆ نەگبەتی لەوێ زیبکەیەک لە کۆمی دێت و دەچێت بۆلای دکتۆر. ئەویش داوای وەرگێڕ ئەکات بۆئەوەی تێبگات کابرا چیەتی .

وەرگێڕەکە بە دکتۆر ئەڵێت ئەم بەڕێزە مایەسیریەتی .
دکتۆریش ئەڵێ پێی بڵێ لەسەر چۆک دابنیشێت و هەردوو دەستی لەسەر زەوی درێژبکات و قاچی بەزاویەی 45 دەرجە بکاتەوەو هەناسەیەکی قوڵ بدات .

وەرگێڕەکەش بەکابرا ئەڵێت قەلانی کە .
کابراش یەکسەر ئەو حاڵەتە وەر ئەگرێ کە دکتۆر داوای کردوە .

دکتۆر سەری ئەسوڕمێت ئەڵی هەموو ئەوەی من وتم بە کوردی یەک ووشەبوو؟
وەرگێڕ ئەڵێ بەڵێ .
دکتۆر ئەڵێت هەی ئافەرین بۆ زمانی کوردی .

ئیتر بۆ هەڵبژاردن حیزبەکان ئەم هەموو مەسرەف و خۆ هیلاکردن و وەعدەی بانگەشەی بۆ ئەکەن پێویست ناکات بەس بڵێن قەلانیکەن ئیتر خۆمان تێئەگەین چیتان ئەوێت.

تێبینی:
بۆ پاراستنی پەیجەکەمان لە ڕیپۆرت کۆمێنتی زبر و جوێن دەسڕینەوە و بلۆک دەکرێت.
سوپاس و ڕێز بۆ ڕەچاوکردنی
به‌روار:  06/10/2025
44   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   213
کۆی سه‌ردان:   30782030