حکومەتی جۆلانی جەژنی نەورۆزی نەناساند
"رژێمی تیرۆریستی ئهحمهد شهرع، لە بەعس بەعسی تر"
رژیمی تیرۆریستی ئەحمەد شەرع ئەمڕۆ بەناو مەرسومێکی دەرکردوە دەیەها جەژنی بەڕەسمی ناساندوە، لە ناویاندا 3 جەژنی بۆ تایەفە جیاوازەکانی کریستیانەکان بەڕەسمی ناساندوە کەچی جەژنی نەورۆزی بەڕەسمی نەناساندوە کە جەژنی پێکهاتەی دوهمی نەتەوەیی سوریایە.
ئەوە سەرەڕای ئەوەی کە لە بەناو راگەیاندنە دەستورییەکەیدا سوریای وەک وڵاتیکی عەرەبی ناساندوەو پیش دو هەفتەش تاقە دەرسێکی کوردی کە لە ناوچە کوردییەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیاندا دەخوێندرا ئیلغای کردەوە، تا ئێستا دانیشی نەناوە بە سیستمی خوێندنی کوردی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەر.
کەچی هەن تا ئێستا لەناو کورددا بە شان و باڵیدا هەڵدەدەن و دەڵێن دژایەتی کوردی نەکردوە.
ئەم ئەحمەد شەرعە هەمو شتێک دەکات بۆ ئەوەی ئەمریکاو ئیسرائیل لێی رازی ببن.
بەرەسمی وازی لە جۆلان هیناوە، رازی بوە کە هەر سێ پارێزگای دەرعاو قونەیتەرەو سوەیدا لەچەک دابماڵێت بۆ پاراستنی ئاسایشی ئسرائیل، خۆی لە ئیخوان بێبەری کرد، رۆژانە زانیاری لەسەر جیهادییەکانی هاوڕێی دەدات بە ئیستخباراتی ئەمریکاو ئەوانیش بۆردومانیان دەکەن، کەچی بەرامبەر بە کورد لە بەعسییەکان شۆفێنی ترو توندڕەوترە.
پێم وایە دوای ئەم هەمو هەنگاوە شۆفینیانەی دەبێ ئیدارەی خۆسەرو هەمو حیزبە کوردییەکانی رۆژئاوا رایبگەیەنن کە ئەوان چیتر لەگەڵ ئەو رژێمە شۆفێنییە تیرۆریستە مامهڵە ناکەن تاوەکو دەستورێک دەردەچێت و هەمو مافەکانی کوردی تیدا مسۆگەر دەکرێت.
لهتیف شێخ مستهفا
بهروار: 06/10/2025
67 جار خوێندراوهتهوه
|