پۆل برێمەر و سلێمانی قەساب
دکتۆر بەرهەم ووتی:
ئێوارەیەک لەگەڵ" پۆل بریمەر" حاکمی سیاسی ئێراق و نوێنەری ئەمریکا بە ئوتومبێل لە جادەی سەهۆڵەکە بە ئوتومبێل پیاسەمان دەکرد.
لە پڕ گوتی" ئه وه چییه ئه وه ماكدۆنالده؟
منیش پێمگوت : نەخێر مادۆناڵە نەک ماکدۆناڵد
حاڵ و مەسەلەکەی ئاوایه جیاوازه، ئاخر به سلێمانی قەسابیشم دەگوت: ئەمەی تۆ شفتەی خڕە ، نەک هەمبەرگر.
پۆل بریمەر لەسەری ڕۆیشت و گوتی :ئەمه خیلافی قانوونی دووەلییه ئەمە مارکەی تۆمارکراوە و دەبێت مۆڵەت وەربگیرێت.
دکتۆر بەرهەم دەڵێ:
بە بریمەرم گووت بەخوا باوکی ماکدۆناڵدیش دەرەقەتی" سلێمانی قەساب" نایەت، بۆیە باشترە لەبیر خۆتی بەریتەوە.
ئیتر پۆل بریمەر خۆی بێدەنگی لێکرد.
منم سلێمانی قەساب
بهروار: 05/10/2025
64 جار خوێندراوهتهوه
|