مامۆستا و قەساب🤣🤣
ڕۆژێک مامۆستایەک ئەچێتە لای قەسابێک و ئەڵێ: دوو کیلۆ گۆشتی نەرمەی بەرخم بۆ بکێشه.
قەسابەکەش به شاگردەکەی ئەڵێت:
ئەو کورسی یه بۆ مامۆستا بێنه بادانیشێت و ڕاکە چایەکی ڕەشی جوانیشی بۆ بانگ بکە .
له پاشان کابرای قەساب دوو کیلۆ نەرمەکە ئەداتە دەست و پارەش له مامۆستا وەرناگرێت و ، به کوڕه شاگردەکەشی دەڵێت:
ئەوە سویچی ئوتومبێلەکەم هەسته مامۆستاش بگەیەنەره ماڵەوە.
مامۆستاش ئەڵێت :
کوڕی خۆم له پای چی ئەم هەموو پیاوە تییە به رامبەرم دەکەیت؟
وەستای قەسابیش دەڵێت:
بیرت نایه لەبەر تەمەڵیم و دواکەوتنم له دەرس و دەوام ، ڕۆژێک پێت وتم :
بەیانی نەیەیتەوە بۆ قوتابخانە هەتا یەکێک له دایک و باوکت نەهێنیت لەگەڵ خۆت.
منیش ئیتر ڕامکرد و سه رم نەکردەوە به قوتابخانە دا؟
مامۆستاش بیردەکاتە وە دەڵێ:
بەڵێ وابوو.ئێستا بیرمه ئەمه تۆیت کوڕم؟
ئەویش ئەڵێت :
هەرگیز چاکە و فەزڵی تۆم له بیرناچێتە وە لەو ڕۆژه وە ، نەهاتمەوە قوتابخانە ، هەتا ئێستا بوم به خاوە نی چوار دوکانی قەسابی له شوێنی جیاجیاو خاوە نی دوو ژن و دوو ئوتومبێل و دوو خانوشم هەیە. جەنابتان منت کرده ئەم پیاوەی ئەمڕۆ، منیش پارەی دووکیلۆ گۆشتت چۆن لێ وەربگرم؟؟؟
مامۆستاش ئەڵێ :
خۆزگەم کوڕم منیش ئەو ڕۆژە لەگەڵ تۆدا ڕامبکردایه .
بهروار: 05/10/2025
242 جار خوێندراوهتهوه
|