تەنکەر لە مەسینە باشترە 🤣🤣
مامۆستایەک وتی: کاتی خۆی قوتابیەکم هەبوو هەتا بڵێی تەمبەڵ زۆر بەزەحمەت تێدەگەیشت ، قەدەر وابوو جارێکیان لەهۆڵێک چاودێر بووم کەئەوی لێبوو ، سەیرم کرد زانیم وەزعی تەواو نییە ، لێی نزیک بوومەوە وتم بزانم چ باسە ،
بینیم بەدەست بۆشاییەکەوە گیری خواردووە نوسراوە :
داری ئازادی بە .......... ئاو دەدرێت .
تەبعەن لەبۆشاییەکە دەبێت بنوسرێت خوێن بەڵام ئەو نوسیبووی مەسینە هههه.
زیاتر لێی نزیک بوومەوە ویستم کارئاسانی بۆ بکەم پێموت گەمژە داری ئازادی بەمەسینە ئاودەدرێت ؟
ئەویش سەری بەرزکردەوە وتی مامۆستا بنوسم تانکەر باشترە.
بهروار: 05/10/2025
341 جار خوێندراوهتهوه
|