مهاباد 😪 تەرمی " شەهلا کەریمانی" دۆزرایەوە
ڕێکخراوی مافی مرۆیی "هانا" بڵاویکردووەتەوە، لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئافرەتێک بە ناوی شەهلا کەریمانی، ماوەی 15 ڕۆژ پێش ئێستا لەلایەن هاوژین و برایەکییەوە بەشێوەی خنکاندن کوژرابوو و ئەمڕۆ بنەماڵەکەی تەرمەکەیان دۆزییەوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆیی هانا ئاماژەی بەوەکردووە، شەهلا کەریمانی تەمەن 38 ساڵان و دایکی دوو منداڵ بووە، لەلایەن هاوژینەکەی و برایەکی خۆیەوە بە شێوەیەکی دڕندانە خنکێندراوە و تەرمەکەیان شاردووەتەوە، هۆکاری کوژرانەکەش کێشەی بنەماڵەیی ڕاگەیەندراوە.
دوای بەدواداچوونی بنەماڵە و کەسوکاری ئافرەتەکە، مێرد و برای ئافرەتەکە دەستگیرکراون و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
بهروار: 04/10/2025
62 جار خوێندراوهتهوه
|