گەورەترین شەڕی جیهانی کامە بوو؟😂😂
ساڵی نەوەدەکان ڕادیۆ کوردی ستۆکهۆڵم ، بەرنامەی مەتەڵیان هەبوو.
ئەوەی مەتەڵەکەی بزانیایە دیاری وەردەگرت.
دیاری وەکو " نانخواردن یان سەر چاککردن" لە شوێنە کوردییەکان.
دڵزار کە خەڵکی کۆیە و زۆر قسە خۆش و لە ناو ڕەوەندی کوردیشدا ناسراو بوو، بە تەلەفۆن پەیوەندی کرد و ووتی من مەتەڵێکم هەیە:
ئەو جەنگە کامە بوو کە نیوەی جیهانی تیا کوژرا؟
چەندین کەس بە تەلەفۆن دەیانووت:
جەنگی جیهانی یەکەم و ئەو دەیووت دووەم و ناوی چەندین شەڕی گەورەیان ووت.
دڵزار ئەیووت وانیە.
دواجار بێژەری ڕادیۆکە دەڵێ:
کاک دڵزار کەس نایزانێ خۆت پێمان بڵێ.
دڵزاریش دەڵێ:
ئەو جەنگە بوو کە هابیل قابیلی کوشت.
فریای حاجی عەبدوڵا
ستۆکهۆڵم
بهروار: 04/10/2025
106 جار خوێندراوهتهوه
|