سوید کۆمەکی خۆی بۆ سوریا دەنێرێ
حوکومەتی ڕاستڕەوی سوێد بڕیاریداوە بە کۆمەک بۆ دەوڵەتی ئێستای سوریا بنێرێ. وەزیری کۆمەک و پشتیوانی بنیامین دووشە لە پارتی مۆدێرات ئەم بەیانییە، 3 ئۆکتۆبەر، بڕیاری حوکومەتەکەی ڕاگەیاند کە پشتیوانی و کۆمەک دەنێرن. شایەنی باسە ئەم حوکومەتە، لە پێشیانەوە سویدییە دیموکراتەکان، دەسەڵاتی ئێستای سوریان بە تیڕۆڕ و توندڕەوی داعشچی و ئیخوانی دەناسی. پێدەچێ کە سەرۆکۆمار ترامپ بڕیارێ دەدا، ئیتر هیچ وڵاتێ نەوێرێ لە قسەی دەرچێ.
چاوەڕێبن باقی دەوڵەتانی تر کۆمەک و پشتیوانیان بۆ جۆلانی دەنێرنەوە، بەوەش زەبرێکی گەورە لە ڕۆژئاوا دەدرێ، گەر نەوترێ ڕۆژئاوا تەواو ڕۆژی ئاوا دەبێ.
گۆران مەریوانی
مالمۆکورد2025.10.3
بهروار: 03/10/2025
52 جار خوێندراوهتهوه
|