گه‌رچه‌ک: castor oil plant
،،ناوه زانستیه‌که‌ی Ricinus communis به‌عه‌ره‌بی ( الخروع ) ی پێ ده‌لین
دکتۆر ناجح گوڵپی
جۆرێکه له‌گیا که وه‌ک دره‌خت گه‌وره ده‌بێت ، له شوێنه گه‌رمه‌سێره‌کان سه‌وز ده‌بێ،له کوردستانیش وه‌ک دره‌ختی جوانی و هه‌ندێجار پزیشکی ڕوینراوه و بونی هه‌یه، گه‌ڵا و تۆوه‌که‌ی زۆر ژه‌هراویه ،له‌خێزانی فۆربیه ،گه‌ڵاکانی گه‌وه‌ره‌یه وه‌ک له‌پی ده‌ست پێنج په‌ڕه‌یه،یان زیاتر، به‌ره‌که‌ی به توێکلێکی دڕکدار داپۆشراوه خڕ‌و درێژکۆله‌یه ،له‌ناویدا ده‌نکێک هه‌یه که پی ده‌وترێ تۆوی گه‌رجه‌ک ،ئه‌م تۆوه %50 واته نیوه‌ی کێشی خۆی جه‌وری تێدایه که بۆ کاری پزیشکی ده‌س ئه‌دا، چه‌وریه‌که‌ی (ڕۆن گه‌رجه‌ک ) ژه‌هراوی نیه که ماده‌ی ڕایسین Ricine ی ژه‌هراوی لێ ده‌ر ده‌هێنری، ڕۆن گه‌رجه‌ک له‌ئاودا ئه‌توێته‌وه به‌لام له زه‌یت دا ناتوێته‌وه
ژه‌هراوی بون به ڕوه‌کی گه‌رچه‌ک:
له‌دێر زه‌مانه‌وه مرۆڤه‌کان زانیویانه که به‌ر یان تۆوی گه‌رجه‌ک ژه‌هراویه ،ئه‌ویش له‌ئه‌نجامی خواردنی جه‌ند دانه له تۆ‌و گه‌رجه‌ک بۆته هۆی ژه‌هراوی بوون، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر مناڵی بجوک، هه‌روه‌ها ئاژه‌له‌کانیش ژه‌هراوی ده‌بن به که‌په‌کی تۆ‌و گه‌رجه‌ک له‌کاتیکدا بیخوات (که‌په‌ک له‌دوای هاڕینی تۆ‌و گه‌رجه‌ک و گرتنی ڕۆن و جهوریهکهی ده‌س ده‌که‌وێ) ،یان که‌په‌کی تۆ‌و گه‌رجه‌ک له‌گه‌ڵ ئاڵفی تری ئاژه‌ڵ تێکه‌ڵ بکرێت ژه‌هراوی بون دروس ده‌کات.
ماده‌ی ژه‌هری گه‌رجه‌ک چیه؟:
ئه‌و ماده‌یه‌یه که ژه‌هره له‌ناو تۆ‌و گهرجهکدا پێ ده‌وترێ ڕایسین Ricine ،که جۆرێکه له پرۆتینی ( تۆکسۆ البومین )، پۆلێن کراوه له‌گه‌ڵ فایتۆ تۆکسینهکاندا، دوای هاڕین و کوتانی تۆ‌و گه‌رجه‌ک ده‌توانیی رایسین جیابکه‌ینه‌وه یان به‌ده‌ستی بخه‌ین به‌هۆی تێکه‌ڵ کردنی له‌ناو ئاوی سوێردا پاشان ماده‌ی ئه‌مۆنیۆم دای سولفاتی تێ بکه‌یت ،،ئیتر رایسن ده‌نیشێت و جیا ده‌بێته‌وه له ڕۆن گهرجهکهکه.هه‌روه‌ها به‌جه‌ند ڕیگایه‌کی تریش ده‌توانین جیای بکه‌ینه‌وه تاکو ڕۆن گه‌رچه که‌که ژه‌هراوی نه‌بێت.
گاریگه‌ری ده‌رمانی رایسین:
ئه‌گه‌ر له‌رێگه‌ی خوێن هێنهروه بدرێ له‌ئاژه‌ڵ سه‌د ئه‌وه‌نده کاریگه‌ری ژه‌هراوی بونه‌که‌ی زیاتره له وه‌ی که لهریی ئاڵفهوه بیخوات،ئه‌گه‌ر به‌ژێر پیست بدرێ له‌ئاژه‌ڵ یان مرۆڤ،،ئه‌وا ده‌بێته هۆی هه‌ڵ ئاوسانه سور بونه‌وه و خوران،وه گه‌وره بونی لیمفه گرێکان، رایسن ده‌بێته‌هۆی مه‌یینی فایبرین و کۆبونهووهی خرۆکه سوره‌کان، کاریگه‌ری ده‌بێته له‌سه‌ر کۆئه‌ندامی ده‌مار ، ئه‌گه‌ر بخورێت ده‌بێته هۆی سوربونه‌وه و ئاو تێزانی گرێکانی پایر ی ڕیخۆله‌کان (peyer s patch ) و به‌شێوه‌یه‌کی گشتی جوله‌ی کۆئه ندامی هه‌رس زیاد ده‌کا، رایسین کاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر خانه‌کانی گورچیله‌و جگه‌ر .
بڕی پیوستی ڕایسن که ده‌بێته هۆی خوێن مه‌ین له ئاژهلیکهوه بۆ ئاژه‌لێکی تر جیاوازه ،بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه کوشنده‌یه ورده ورده‌و و که‌م که‌م له‌ڕێگه‌ی خوێنه‌وه بدرێ لهئاژهڵهکه ،پاش چه‌ند جارێک له‌شی ئاژه‌ڵه‌که رادێت و به‌رگری په‌یدا ده‌کات دژی ئه‌وژه‌هره و ژه‌هراوی نابێت،،،ئه‌م دیارده‌یه ته‌نیا له ژه‌هری رایسین و گه‌رچه‌کدا هه‌یه له جۆره‌کانی تری ژه‌هراوی بوندا نیه، ده‌کری سیره‌م ی خوێنی ئه‌وئاژه‌ڵانه که به‌رگریان دروست کردوه بدرێ له‌ئاژه‌ڵی تر تاکو به‌رگری دژه ژه‌هر پیهدا ببێ له له‌شیاندا.
هه‌روه‌ها توانراوه به‌هۆی گه‌رم کردنه‌وه تا پله‌ی 37 پێکهاته‌ی رایسین ی ژه‌هراوی بگۆڕێ بۆ ئه‌ن رایسین anaricine که ژه‌هراوی نیه ،به‌لام تایبه‌ت مه‌ندی به‌رگری دروست کردنی دژی ژه‌هر تیدا ده‌مێنێ.
بڕی کوشنده‌ی ژه‌هری رایسین ( ژه‌هری گه‌رچه‌ک) :
ده‌توانین بڵێین زۆربه‌ی ئاژه‌ڵه‌کان هه‌ستیارن به ژاری گه‌رجه‌ک به‌پله‌ی یه‌که‌م ئه‌سپ دواتر مه‌ڕ ئینجا به‌رزا(خوگ) و باڵنده‌کان ،ئاژه‌ڵی ساوا(گه‌نج) هه‌ستیارتر تا پیر واته جوانه‌کان زیاتر ده‌کوژێ.
به ته‌ماشای ئه‌م خشته بکه‌ین و بڕی ژه‌هری تۆ‌و گه‌رجه‌ک به‌پێ ی کێشی له‌ش (کگم) له ئاژه‌ڵه‌کاندا ده‌رئه‌خات:
⦁ ئه‌سپ 0.1 گرام تۆوی گه‌رجه‌ک بۆ هه‌ر یه‌ک کیلۆگرام کێشی له‌ش
⦁ مه‌ڕ 1.25 گرام تۆوی گه‌رجه‌ک بۆ هه‌ر یه‌ک کیلۆگرام کێشی له‌ش
⦁ به‌راز 1.4 گرام تۆوی گه‌رجه‌ک بۆ هه‌ریه‌ک کیلۆ گرام کێشی له‌ش
⦁ که‌روێشک 1 گرام = = =
⦁ مانگا 2 گرام
⦁ مریشک 14 گرام
به‌لام زۆربه‌ی زانایان له‌باره‌ی بڕی ژه‌هر ی رایسین(ڕۆن گه‌رجه‌ک ) و له‌رێگه‌ی خواردنه‌وه که‌متره له یه‌ک میللی گرام بۆ هه‌ر یه‌ک کیلۆ کێشی له‌ش.
گۆڕانکاریه‌کانی ژه‌هراوی بون: Lesions
ئه‌وگۆرانکاریانه‌ی له‌ئه‌نجامی خواردنی ژه‌هری گه‌رچه‌ک بریتیه له سوربونه‌وه‌ی گه‌ده‌و ڕیخۆڵه‌کان ،هه‌ندێ جاریش نه‌زیفی خوێن ده‌بینرێ، خۆراکی ناوڕیخۆلهو گه‌ده شل ده‌بێته‌وه و ئاوێکی زۆری تێدایه، خوێن به‌ره‌کانی هه‌ناو گه‌وره‌تر ده‌بن و هه‌ناوه ڕژێنه‌کان گه‌وره‌تر ده‌بن، ده‌توانین بڵێن ته‌واوی ناوسک هه‌ڵئاوسانی پیوه دیاره، خوێن تێ زان و ئاو به‌ند له سپل و گورچیله‌و جگه‌ر دا ده‌بینری.
نیشانه‌کانی ژه‌هراوی بوون: signs of toxicity
دوای 12-48 کاژێر له خواردن، نیشانه‌ی ژه‌هروای بون ده‌رده‌که‌وی له سهرئاژهڵهکان.
ئه‌سپ: ماندو و تێکشکاو ده‌رئه‌که‌وێ له شوێنی خۆی ناجوڵێ ،ئاره‌قێكی زۆر ده‌کاته‌وه که هه‌موو له‌شی دا ده‌پۆشێ،گرژ بونی هه‌ندێ له ماسولکه‌کانی له‌شی،سک چونێکی ته‌ڕ و هه‌ندێ جار خوێنێ پێوه‌یه.
گا ،مانگا :سکچونێکی ته‌ڕ و ئاودار ،هه‌ندێ جار خوێنی تێکه‌له،میزکردن که‌م ده‌بێته‌وه ،هه‌ندێ جار هه‌ر نایکات، زۆربه‌ی مانگای ئاوس به‌ر ده‌خات، ئه‌گه‌ر ژه‌هراوی بون زۆر بێت و جاره‌سه‌ر نه‌کرێت ده‌بێته هۆی ئیفلیج بونی په‌له کانی دواوه(قاچه‌کانی)،دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی له‌شی، شیره‌که‌ی ژه‌هراوی ده‌بێت و نابێ بۆ خواردن به‌کار بێت.
به‌راز-خوگ: لاوازی و تێکجونی جوله و گێژ بون،سک جونی ته‌ڕی ئاوی،گرێ یان خاڵی ڕه‌ش له‌سه‌ر گوێ و ئه‌ندامانی زوازێ ده‌بینرێ ( گون،زێ)
مریشک و باڵنده: که‌م هێزی و باڵه شۆڕه،تێکچونی په‌ڕی له‌ش،ڕه‌ش هه‌ڵگه‌رانی پۆپنه،سک جونی ئاوی.
ناسینه‌وه‌ی ژه‌هراوی بوون: Diagnosis
به‌هۆی وه‌رگرتنی case history چیرۆکی رودانی حالهتهکهوه یارمه‌تی ناسینی نه‌خۆشیکه ئه‌دات هه‌روه‌ها،
ده‌کرێ به‌هۆی هه‌ندێ ئه‌زمونه‌وه له تاقیگه ژه‌هراوی بون به ڕایسین بدۆزینه‌وه ،له‌ڕێگه‌ی خوێن وه‌رگرتنه‌وه و (haemagglutination test ) یان نیشتن ده‌ناسرێته‌وه.
جاره‌سه‌رکردنی ژه‌هراوی بوون:
⦁ به‌کار هێنانی سیره‌می دژه رایسین
⦁ ده‌رمانی دژه ژان anti spasm
⦁ پێدانی ئه‌و خۆراکانه‌ی که لیک زیاد ده‌که‌ن وه‌ک تۆوی که‌تان
⦁ پێدانی ماده‌ی ئاسانکه‌ر- دژه قه‌بزی (مسهل) که ببێته هۆی ئاسان ده‌رجونی پاشه‌رۆ
⦁ به ده‌رزی لێدان ی ماده‌ی برۆ میدرات ئارکۆلین
⦁ ڕێگهگهرتن له‌و خواردنه‌ی که گومانمان هه‌یه لێی ژه‌هراوی بێت ،تۆوی گه‌رجه‌ک یان که‌په‌کی گه‌رجه‌کی تیدا یه،
گه‌رچه‌کی هیندی :
له‌ولاتی هیند ده‌چینرێ ته‌نیا جیاوازیه‌ک که‌هه‌بێ له جیاتی ژه‌هری رایسین،، ژه‌هری کرۆتین ی تیدایه Crotine ئه‌م ژه‌هره له‌کارکردنیدا جیاوازه لهسهرئاژهلهکان وه‌ک رایسین نیه،،بۆ نمونه ،،کرۆتین خوێنی هه‌موو ئاژه‌له‌کان نامهیێنێ وه‌ک رایسین،، ( خرۆکهسورهکانی گا و مهر و ئه‌سپ ده‌مه‌یێنێ به‌لام خرۆکهسورهکانی که‌روێشک و ئه‌سپ وپشیله شی ده‌کاته‌وه له‌جیاتی مه‌یین. هه‌روه‌ها کاریگه‌ری له‌سه‌ر خرۆکه‌ی سوری مرۆڤ و سه‌گ و کۆتر نیه،،هه‌روه‌ها له پله‌ی گه‌رمای 75 پله‌دا کاریگه‌ری ئه‌م ژه‌هره به‌تال ده‌بێته‌وه.
به‌کار هێنا ن و خواردنی تۆوی گه‌رجه‌کی هیندی زۆر کوشنده‌یه،،بۆیه ڕۆن گه‌رجه‌کی هیندی ته‌نیا بۆ به‌کارهێنانی ده‌ره‌کی و له‌حاله‌تێکی زۆر شازدا به‌کار ده‌هێنرێ وه‌ک بمانه‌وه‌ی شوێنێک سور بێته‌وه و خوێنێ تێ بزێ، ( له نه‌خۆشی رۆماتیزمه‌و سنگ و سیه‌کان..هتد) و له‌کاتی به‌کار هێنایدا له سه‌ر ڕوی پیست ده‌بێ له‌گه‌ڵ ماده‌ی تردا تێکه‌ڵ بکرێ تاکو خوارن و هه‌ستیاری که‌م بێته‌وه.
ڕۆن گه‌رجه‌ک له‌بواری پزیشکی مرۆڤ دا به‌کار ده‌هێنری..
⦁ به‌تایبه‌ت له‌کاتی گرفتی ڕیخۆله(قه‌بزی) بۆ دانیشتن و جونه سه‌رئاو به‌شیوه‌یه‌کی ئاسان (مسهل)
⦁ له‌گه‌ڵ ئاولیمۆدا تێکه‌ڵ ده‌کرێ بۆ جوانی قاچ و قول و پوز وژێر پێ که شه‌وانه پێ جه‌ور ده‌کری و ده‌ی شێلن ،هه‌روه‌ها نینۆکیش به‌هیزو بریقه‌دار ده‌کات.
⦁ بۆ لابردنی په‌له‌ی ڕه‌ش له سه‌ر لاشه که شه‌وانه پێ جه‌ور ده‌کرێ تا ماوه‌ی 15 ڕۆژ
⦁ بۆ به‌هێزکردن و درێژ بونی قژی سه‌ر سود مه‌نده،ده‌توانی ڕۆژانه به‌کاری بهێنی
⦁ بۆ جوانکاری لێو به‌کار دێ له‌گه‌ڵ ماده‌ی لانۆلین
ولاتی هیندستان به پله‌ی یه‌که‌م دێ بۆ جاندن و به‌رهه‌م هێنانی گه‌رچه‌ک له جیهاندا،،پاشان چین به‌پله‌ی دوه‌م ئینجا به‌رازیل به‌پله‌ی سێه‌م،ئینجا ئه‌ثیوپیا،پاراگوای،تایله‌ند، ڤیتنام، باشوری ئه‌فریکا، فلپین، ئه‌نگۆلا،،،له ولاتی خۆمان وه‌ک دره‌ختی جوانی له زۆرێک له باخچه‌کان ده‌چێنری.
[email protected]
***************************************************************************************************
بهروار: 10/01/2015
3017 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|