حیزب
حیزب سێ پیتی فێرکردین
 فەرهەنگێکی لێ سووتاندین
 حیزب خەندەیەکی پێداین
 هەردوو لێوى لێ قرتاندين

حيزب تەنها يەك دەنکه گەنمی چاند
 سەد ڕەوه کولەی کرده پاسەوان
 حیزب زامێکی بۆ ساڕێژکردین
 سەد زامی خسته جەستەی نیشتمان!

حیزب دوو باڵی پێبەخشین
 دەشڵێ فڕین قەدەغەیه !
 ئای که " ح.ی.ز" ب 
چ ده ستكه وتیكی بچووك و چ بەڵایەکی گەورەیە!

تێبینی:  ناوی شاعیرەکەی نازانرێت؟
به‌روار:  11/02/2025
33   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   183
کۆی سه‌ردان:   30503986