ئەمریکا: ڕێگری لە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردی سوریا دەکەین
ئەمریکا لەبارەی ئەگەری هێرشی فراوان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەڵێت ڕێگری لەهێرشەکە دەکەین.
ڕۆژێک دوای ئەوەی تورکیا هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستانی کرد، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دووپاتیکردەوە کە واشنتۆن هەوڵەکانی لەگەڵ ئەنقەرە دەدات بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی کورد لە سوریا.
بلینکن لەکۆنفرانسێکدا لە پاریس وتی“ئەمە ڕێگایەکە کە پێویستی بە ماوەیەک دەبێت، ئێمە زۆر کاردەکەین بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی کە ئەوە ڕوونەدات”.
شارپرێس
هەواڵەکە بە عەرەبی
بهروار: 08/01/2025
55 جار خوێندراوهتهوه
|